رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌شی گۆڕان نه‌که‌رۆز. م له ساته‌وه‌ختێک دا ده‌ست ده‌ده‌مه قه‌ڵه‌م و ئه‌م دێڕانه ده‌نووسمه‌وه که رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به تایبه‌تیش ئێران و تورکیه و عێڕاق به ناو گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخانێکی به‌رچاو دا تێده‌په‌ڕن. ئه‌م گۆڕانکارییانه ئاسۆی سیاسی ئه‌م ناوچه ئاڵۆز و کێشه‌داره هه‌ر له ئێستاوه وێنا ده‌که‌ن و ئه‌م مزگێنییه‌مان پێ ده‌ده‌ن که ته‌شی چاکسازی و گۆڕان هه‌ر ده‌سووڕێ و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌ربزێو، زوڵم‌نه‌ویست و ئازادیخوازن
هه‌ڵسه‌نگاندنێک له سه‌ر ره‌وشی دوایی ئێران هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وره‌ی ده‌یه‌مینی سه‌رۆک کۆماری له ئێران له لایه‌ن هه‌مو که‌س و ده‌وروبه‌رێکه‌وه گرینگییه‌کی گه‌وره و ستراتیژی پێ ده‌درا. له نێو دۆخێکی ئاڵۆز و قه‌یراناوی و یان ئه‌و کائۆسه‌ی که رژیمی ئێرانی تێدایه، رژیمی ئێران و سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ خۆی، گه‌لانی ئێران به تایبه‌تیش ئه‌و هێز و دینامیزمانه‌ی که دیموکراسی ده‌خوازن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆرێک له هێزه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان،