له به‌رواری 23\6\2009 که گروپێک له گه‌ریلاکانی پارتیمان په‌ژاک بۆ خه‌باتی رێکخستنی و سیاسی ده‌ربازی ناوچه‌ی سه‌لماس هه‌ڵکه‌وتوو له باکوری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بن رووبه‌رووی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی رژێمی ئێران دێنه‌وه.
کاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی له نێوان گونده‌کانی "شه‌روانیه" و "هه‌ره‌که"ی سه‌ر به سه‌لماسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی رژێم و گه‌ریلاکانی پارتیمان شه‌ر و پێکدادان دێته ئاراوه و هه‌تا ئێواری هه‌مان رۆژ پێکدادان درێژه‌ی ده‌بێت. له ئاکامی ئه‌م پێکدادانه‌دا دوو گه‌ریلا شه‌هید ده‌بن و له ئه‌نجامی به‌کارهێنانی مافی پاراستنی ره‌وا له لایه‌ن گه‌ریلاکانی پارتیمان، 14 به‌کرێگیراو و پاسدار ده‌کوژرێن و ژماره‌یه‌کیش بریندار ده‌بن.
ناوی ئه‌م دوو گه‌ریلایه‌مان به‌و شێوه‌یه‌یه:
1. ماهیر دینله‌ر به نازناوی رزگار ماردین له دایکبووی 1978 له شاری ماردینی باکووری کوردستان که له ساڵی 2001 به‌شداری رێزه‌کانی گه‌ریلای بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی کورد ببوو.
2. سه‌لیم بالبال به نازناوی هارون سه‌رحه‌د
وه‌ک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئه‌م دوو هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌مان وه‌ک شه‌هیدی ئاشتی و دیمۆکراسی به ناو ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شه‌هیدانه و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ده‌که‌ین. جارێکی تر پابه‌ندی خۆمان به رێبازی شه‌هیدانی ئازادی و دیمۆکراسی راده‌گه‌یێنین و سوێندی درێژه‌دانی رێبازه‌که‌یان دووباره ده‌که‌ینه‌وه.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
2009-07-02