یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان YJRK رۆژی 2009-07-01 له چیای قه‌ندیل و به به‌شداری کادر و گه‌ریلاکانی مه‌ڵبه‌نده‌که رێوره‌سمێکی بۆ یادی گه‌ریلای گیانفیدای کورد “زێنه‌ب کناجی” ناسراو به زیلان به‌ڕێوه‌برد که رێکه‌وتی 30ی حوزه‌یرانی 1996 زایینی چالاکییه‌کی فیدایی له شاری دێرسیمی باکووری کوردستان پێکهێنابوو. هه‌روه‌ها یادی ژنه‌گه‌ریلا و یه‌که‌م شه‌هیدی YJRK له‌تیفه سڵامه‌ت ناسراو به زیلان په‌پووله‌ش کرایه‌وه که له هه‌مان رۆژ دا و له ساڵی 2006 زایینی له گوندێکی مه‌ریوان شه‌هید ببوو. مه‌ڕاسیمه‌که به خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی شه‌هیدانی رێبازی ئازادی ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر ئه‌ندامی مه‌جلیسی YJRK هه‌ڤاڵ "رووکه‌ن بۆتان" وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و باسی له واتا و گرینگی ئه‌و رۆژه بۆ گه‌لی کوردستان و بزاڤی ئازادی و به تایبه‌ت ژنانی کورد کرد. رووکه‌ن بۆتان له‌میانه‌ی وته‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که زیلان بۆته مانیفێستۆی ژیانی ئازاد. هه‌روه‌ها گوتی:"زیلان نه ته‌نیا بۆ ژنانی باکووری کوردستان، به‌ڵکوو بۆ سه‌رجه‌م ژنانی کورد بوو به بانگه‌وازێک. ئێمه وه‌ک ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوکات یادی شه‌هید زیلان په‌پووله‌ش ده‌که‌ینه‌وه که یه‌که‌م شه‌هیدی یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاته. زیلان په‌پووله له سه‌ر رێبازی شه‌هید زیلان پێی‌هه‌ڵگرت و به قاره‌مانێتییه‌کی بێ‌وێنه شه‌هید بوو."
له درێژه‌ی مه‌ڕاسیمه‌که دا چه‌ندین سروودی شۆڕشگێڕی و شانۆگه‌ری و گۆڤه‌ندی کوردی پێشکه‌ش کران و دواتر به ده‌م وتنه‌وه‌ی درووشمی پابه‌ندی به رێبازی شه‌هیدانه‌وه کۆتایی به رێوڕه‌سمه‌که هات.
