پێڕه‌و و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شه‌هیدان
|
وێنه
|
په‌ڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
ده‌سپێک
|
رووداوه‌کان
|
روانگه
|
ژن و جه‌وان
|
وڵاتی ئازاد
|
په‌یوه‌ندی
رووداوه‌کان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گه‌ل هێزه‌کانی رژیم
رژیم له سه‌ڵماس ناوه‌ندێکی نیزامی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
چالاکی له روانسه‌ر
چالاکی له هه‌ورامان
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سهتهلایتیش ده‌ترسێ
هه‌ڵسه‌نگاندنێک له سه‌ر ره‌وشی دوایی ئێران
1 Jul 2009
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وره‌ی ده‌یه‌مینی سه‌رۆک کۆماری له ئێران له لایه‌ن هه‌مو که‌س و ده‌وروبه‌رێکه‌وه گرینگییه‌کی گه‌وره و ستراتیژی پێ ده‌درا. له نێو دۆخێکی ئاڵۆز و قه‌یراناوی و یان ئه‌و کائۆسه‌ی که رژیمی ئێرانی تێدایه، رژیمی ئێران و سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ خۆی، گه‌لانی ئێران به تایبه‌تیش ئه‌و هێز و دینامیزمانه‌ی که دیموکراسی ده‌خوازن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆرێک له هێزه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به هه‌ستیارییه‌کی ته‌واوه‌وه چاویان بڕیبوه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و ئاکامه‌کانی. هه‌ر که‌سێک ده‌یویست به شێوه‌یێک قورسایی هاوکێشه‌کان به لای خۆیدا بشکێنێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش رژیم بۆ خۆی به‌رنامه و ستراتیژییکی هه‌بو، گه‌لانی ئێرانیش خاوه‌ن به‌رنامه‌یێک بوون هه‌ر بۆیه‌شه له رێژه‌یێکی چاوه‌روان نه‌کراو دا به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه بوون، هێزه جیهانییه‌کانیش به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ چاودێری ره‌وشی ئێران ده‌که‌ن خاوه‌ن به‌رنامه‌یێکی تایبه‌تی بوون. دیاره هه‌ر چه‌نده چاوه‌روان ده‌کرا ئه‌و به‌رنامانه تا راده‌یێک نزیکی یه‌کتر بن و یان ئه‌نجامێکی دیاریکراویان لێ ده‌رکه‌وێت به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رکه‌وتنی گوماناوی و دوباره‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ( سه‌رۆک کۆماری پێش‌و ) و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی که دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان هاتونه‌ته ئاراوه و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت که واقیعی سیاسی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر جیاوازتره له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی که زۆر جار له لایه‌ن زۆر که‌س و لایه‌نه‌وه بۆی ده‌کرێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه بۆ هه‌مو ئه‌و به‌رنامه و ستراتیژییه سیاسیانه‌ی که له‌و ماوه‌یه دارێژران و له ئاستێکی به‌رزیشدا که‌تنه نێو بۆشاییه‌وه و هاوکات ره‌وشی هه‌نوکه‌یی و داهاتوی ئێران گرنگییه‌کی تایبه‌تی له خۆ ده‌گرێت.
یه‌که‌م: رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کێشه‌کانی چۆن بینی و به چ شێوه‌یێک بۆ دونیای ده‌ره‌وه‌ی دارشت؟
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له ئێران‌دا قه‌یران و کائۆسێکی قوڵ له ئارادایه و به سه‌دان کێشه‌ی وه‌کو پرسی ناسنامه‌ی ئێتنیکی و کولتوری گه‌لانی کورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، به‌لوچ، تورکمان؛ کێشه‌ی دیموکراسی، کێشه‌ی مافی مرۆڤ، کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و قه‌یرانی سایکۆلۆژی و رۆحی و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا له لوتکه‌دا زه‌ق بونه‌ته‌وه به‌ڵام رژیم له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به چاوپۆشین و چه‌واشه‌کاری له هه‌مو ئه‌و قه‌یرانانه، کێشه‌کانی ته‌نیا له سێ خاڵی سه‌ره‌کیدا نیشاندا و ئه‌ویش ( کێشه‌ی ئابوری، کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی ناکۆکی مه‌زهه‌بی و کێشه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ). واتا له‌روانگه‌ی رژیمه‌وه هه‌مو شته‌کان له‌و سێ خاڵه‌دایه. له سه‌فه‌ر زیاره‌ته‌کانی خامنه‌یی بۆ کوردستان و زۆر شوێنی تری ئێران ئه‌وه‌ی گوترا هه‌ر ئه‌وه‌بو، له به‌رنامه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا هه‌مو نامزه‌ده‌کان ( موحافزه‌کار و ریفۆرمخواز ) به بێ جیاوازی هه‌ر باسی ئه‌وه‌یان کرد. هه‌تا له‌و به‌رنامه تلڤیزیونیانه‌ی که گوایه بۆ مۆنازره‌ی کاندیده‌کان دارێژرابو، هه‌ر له‌و سێ شته باس کرا و ره‌خنه و تاوانبارکردنی یه‌کتر و به‌رنامه‌ی داهاتوش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بو. ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که گه‌لانی ئێران و زۆرێک ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی و دیموکراسیخواز چه‌ندین جار ویست و داخوازییه‌کانی خۆیان پێشکه‌شی رای گشتی و کاندیده‌کان کرد به‌ڵام چ کاتێک ئه‌و ره‌وشه تێنه‌په‌ری و نه‌که‌وتنه به‌رباس به‌هه‌ند نه‌گیران. ده‌رده‌که‌وێت که رژیم بۆ خۆی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی دارشتوه و هه‌مو کاندیده‌کانیش ناچار کرابون که هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه قسه بکه‌ن.
به‌رنامه‌ی رژیم بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چی بو و له‌و پرۆسه‌یه جی به‌بنه‌ما گرت؟
له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌مو رژیمه دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه که کێشه‌بنه‌ره‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا نابینن یان په‌رده‌پۆشی ده‌که‌ن و چه‌واشه‌ی ده‌که‌ن و یان ره‌نگی تری پێده‌ده‌ن و که‌نگێش زه‌ق ببێته‌وه و سه‌رهه‌ڵبدات ئه‌وا به زه‌خت و شیده‌ت سه‌رکوتی ده‌که‌ن. له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی رابردوودا رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به نیسبه‌تی کێشه و قه‌یرانه‌کانی ئێران هه‌مو ئه‌وانه‌ی کردوه. هه‌م سه‌رپۆشی به‌سه‌ر هه‌مو کێشه‌کان داناوه تا راده‌یێک که گوایه شتێک نیه، هه‌م سه‌ری له پێناسه‌ی به روانگه‌ی ئابوری داوه و کاندیده‌کانیش ته‌نیا رێگه‌ی چاره‌یان بۆ کێشه‌کان دابه‌شکردنی پاره‌ی نه‌وت تا راده‌ی ( هه‌رماڵێک یان هه‌ر که‌سێک 20 تا 50 هه‌زار تمه‌ن له مانگدا ) له هه‌ر شتێک زیاتر ده‌رخسته‌پێش. له گه‌ڵ زه‌قبونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیش ئه‌وا به بیانوی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا ئینگلیس و ئیسراییل، سیاسه‌تی زه‌خت و شیده‌ت و خوێن رشتنیان به‌رێوه‌برد و ئاکامه‌کانیش دیارن.
ئێستا که سی ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی رژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا تێده‌په‌رێت دیاره ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زۆر قوڵبونه‌ته‌وه. هه‌تا ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌رکه‌س وایبۆده‌چو که له‌نێو سیستمی ئێران‌دا ته‌نیا دوو باڵی موحافزه‌کار و ریفۆرمخواز ناکۆکییان هه‌یه به‌ڵام ئێستا ده‌رده‌که‌وێت که سه‌ره‌رای به‌رده‌وامی ئه‌وه، له‌نێو لایه‌نه‌کانی تریشدا وه‌کو ده‌زگا ئایدۆلۆژییه‌کان، ده‌زگا ئابورییه‌کان، هێزه له‌شکه‌ری و ئیستیخباراتییه‌کان و هه‌تا له‌نێو خودی لایه‌نه ریفۆرمخوازه‌کانیشدا ناکۆکی زۆر قوڵ له ئارادایه. سیستمی دینی و ئایدۆلۆژی ئێران ئه‌و یه‌کده‌ستبونه‌ی نه‌ماوه و له نێو خۆدا زۆر پارچه‌یه. ئه‌گه‌ر خامنه‌یی له‌و چه‌ندمانگه‌دا له‌هه‌مو شوێن بانگی یه‌کیتی و یه‌کریزی ده‌کات، یان ئه‌گه‌ر پێویست بکات کچی ره‌فسه‌نجانی که یه‌کێک له باڵه هه‌ره به‌هێزه‌کانی سیستم له رووی ئابوری و ئایدۆلۆژییه‌وه‌یه، ده‌گیرێت و به‌و شێوه‌یه په‌یام ده‌درێته ره‌فسه‌نجانی، سوپای پاسداران دوای ماویێک هه‌ره‌شه‌ی سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ره‌وشه‌که ده‌کات و یان هه‌ڵوێستی جیاواز و پر له ناکۆکی کاندیده‌کان له‌مه‌ر ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران به‌رامبه‌ر به رژیم و چه‌ندین دیارده‌ی تریش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنیت. رژیم که ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌بوونه‌ی له‌نێو لایه‌نه‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا ته‌سبیت کردووه به شێوه‌یێک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بو که پێش له په‌ره‌سه‌ندن و یان قوڵبونه‌وه‌ی ناکۆکی لایه‌نه‌کان بگرێت و یان هه‌رنه‌بێت له شوێنێکدا و یان له نوقته‌یێکدا ناکۆکییه‌کان راوه‌ستێنێت. پێویسته به ته‌ئکید بزانین که لایه‌نه‌کان خۆیان ئاماده کردبو که له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا حیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر یه‌کلا بکه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه‌ش ستراتیژی ترین خاڵ بۆ رژیم ئه‌وه‌بو که به شێوه‌یێک پێش له‌و پارچه‌بونه بگرێت. رژیم باوه‌ری وه‌هابو که ئه‌گه‌ر پێش له‌و ناکۆکییانه نه‌گیرێت و یان به شێوه‌یێک رانه‌وه‌ستێنرێت ئه‌وا دوور نیه رژیم بکه‌وێته نێو قه‌یرانێکی گه‌وره‌وه و هه‌تا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ش بچێت. له به‌ر ئه‌وه‌ش له‌و هه‌ڵبژاردنه رواڵه‌تییه‌دا له سه‌ر کاندیده‌کان هه‌مو حیسابێک کراوه که کامه‌یان هه‌م وه‌کو تاکه‌که‌س و هه‌م وه‌کو روانگه‌ی سیاسی توانای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پێویستییه‌ی هه‌یه. به‌ر له هه‌مو شتێک رژیم له هاتنه‌سه‌رکاری که‌س یان روانگه‌ی ریفورمخوازی بۆ ئه‌و قۆناخه زۆر به گومان بو و ده‌ترسا. سه‌رکه‌وتنی شیمانه‌کراوی باڵی ریفۆرم له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، یه‌که‌م: شه‌ر و ناکۆکی لایه‌نی موحافزه‌کار و ریفۆرمخواز و بگره ناکۆکی نێوخۆیی خودی لایه‌نی موحافزه‌کاری قوڵتر ده‌کرده‌وه. دووه‌م: ناکۆکی له گه‌ڵ لایه‌نی موحافزه‌کار به واتای تێکچونی قورسایی ده‌زگا ئایدۆلۆژییه‌کان و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش کۆڵه‌که بنه‌ره‌تییه‌کانی سیستم. سێهه‌م: که‌وتنه ژێر پرسی قورسایی که‌سایه‌تی و پێگه‌ی رێبه‌ری دینی خامنه‌یی و سیستمی ولایه‌تی فه‌قیه. چواره‌م: پێشی کردنه‌وه‌ی دینامیزمی دیموکراتی و به‌رهه‌ڵستکاری گه‌لان و کۆمه‌ڵگای ئێرانی و ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی روانگه‌ی ریفۆرمخوازی له هه‌ڵبژاردنی پارلمانی داهاتو. پێنجه‌م: شێوه‌یێک له سازشکاری ناراسته‌وخۆ له گه‌ڵ هێزه‌ده‌ره‌کییه‌کان که داخوازی سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی ریفۆرمخوازییان هه‌بو. شه‌شه‌م: کرانه‌وه له هه‌ڵوێسته توندره‌وه‌کانی ئێران له مه‌ڕ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا. حه‌وته‌م: کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێرانی به رووی راگه‌یاندن، میدیا، کولتور و هه‌تا ئابوری و سیاسی له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. هه‌شته‌م: به تایبه‌تی کرانه‌وه‌ی چاوه‌رواننه‌کراوی هێزی دیموکراسی ژنان و لاوان و روناکبیران و ناسنامه ئێتنیکی و کولتورییه‌کان به پاڵپشتی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی که له رابردوو گرتویانه. و چه‌ندین شتی له‌و شێوه‌یه، وای کرد که رژیمی ئایدۆلۆژیکی و دیکتاتۆری ئێران پێشکه‌وتنی قۆناخێکی ریفۆرم له ئێران‌دا وه‌کو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ببینێت. بۆیه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شتێکی رواڵه‌تی و دارێژراو بو و بۆ ئه‌وه‌ش کرا که وه‌کو ده‌ڵێن ( عاده‌ت شوێنی خۆی ببینێت ) ئه‌گینا سیستم هه‌ڵبژارده‌ی خۆی و به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی دیاری کردبو.
له راستیدا نه گه‌لان و کۆمه‌ڵگای ئێرانی، نه به‌شێک له سیستم که ناوی ریفۆرمخوازییان له خۆ ناوه، نه رای گشتی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئه‌حمه‌دی نژادیان نه‌ویستوه و به پێداگرییه‌وه ده‌ڵێم که ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ڵنه‌بژێردراوه به‌ڵکو ته‌عیین کراوه. هۆکاره‌کان و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی رژیم که جارێکی‌تر ئه‌حمه‌دی نژادی داناوه، هه‌م له رووی کاکه‌که‌سی و هه‌میش له رووی پێگه و روه‌نگه‌ی سیاسییه‌وه بۆ چه‌ند شت ده‌گه‌رێته‌وه. یه‌که‌م: ئه‌حمه‌دی نژاد خاوه‌ن روانگه‌یێکی تۆتالیتاری و سه‌رکوتکه‌رانه‌یه به نیسبه‌تی دینامیزمی دیموکراسی‌خوازی گه‌لانی ئێران و له‌و چوارساڵه‌ی رابردوودا له ئاستێکی به‌رچاودا سه‌رجه‌م لایه‌نه گۆرانکاریخوازه‌کانی سه‌رکوت کردوه. دووه‌م: بۆ خۆی خاوه‌ن ناسنامه و قورسایی و روانگه‌یێکی سیاسی تایبه‌ت و به هێز نییه به‌ڵکو میلیتان یان پیونێکی هێزه ئایدۆلۆژییه‌کانی سیستمه و ئه‌وان چۆن بیانه‌وێت وه‌ها هه‌ڵده‌سورێت و هاوکات له‌نێو هێزه له‌شکه‌رییه‌کانی سوپای پاسداران و به‌سیج و به‌شێکی هێزه ئیستیخباراتیه‌کانیشدا پێگه‌یێکی هه‌یه و ئه‌و هێزانه ئه‌حمه‌دی نژاد له خۆیان ده‌بینن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شێک له ده‌زگا ئابورییه ئه‌ساسییه‌کانی رژیم که له ژێر کۆنترۆڵی رێبه‌ری دینی و هێزه له‌شکه‌رییه‌کاندایه، ئه‌حمه‌دی نژادیان له هه‌رکه‌س زیاتر پێ په‌سه‌نده. هه‌ر بۆیه‌ش رژیم له‌وه تێگه‌ییشت که به دانانی ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌کو سه‌رۆک کۆمار پێش له ناکۆکی به‌شێک له ده‌زگاکانی سیستمی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت. رێبه‌ری ئایینی و ده‌زگای ولایت فقیه، ده‌زگا ئایدۆلۆژییه‌کانی سیستم له ناوه‌ند و له ئه‌یاله‌ته‌کان، هێزه له‌شکه‌رییه‌کان وه‌کو سوپای پاسداران و به‌سیج و به‌شێک له ده‌زگای ئیستیخباراتی و هه‌ندێ له ده‌زگا ئابورییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، هه‌مویان سه‌ره‌رای تێروانینی جیاواز له دانانی ئه‌حمه‌دی نژاد به سه‌رۆک کۆماری نوێ گه‌ییشتنه یه‌ک. دیاره له‌و قۆناخه‌دا پارلمانیش به زۆرینه له ده‌ستی ئه‌و باڵه‌دایه. ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌و شێوه‌یه تا راده‌یێک که‌م ده‌بێته‌وه یان لانی که‌م راده‌وه‌ستێت. هه‌ر بۆیه‌ش رژیم هه‌مو شتێکی دایه پێش چاو و به مه‌به‌ستی راوه‌ستاندنی ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی، ئه‌حمه‌دی نژادی دووباره ته‌عیین کرده‌وه. دیاره بۆ داخوازی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کیتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی رژیمی ئێران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا نه‌رماییه‌ک بنوێنێت، رووبه‌رووی دوو هه‌ڵبژارده ده‌بینه‌وه. یه‌که‌م: رژیم وه‌کو هه‌میشه گوێ به که‌س نادات و هه‌ر ئه‌و رێچکه سیاسی و دیپلۆماسییه توند و تیژه درێژه پێده‌دات. دووه‌م: رژیم له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا نه‌رماییه‌ک ده‌گرێته‌به‌ر به‌ڵام به جێی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌رماییه به هاتنه‌سه‌رکاری سه‌رۆک کۆمارێکی ریفۆرمخواز بکات هه‌ر به خودی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌یکات. له‌وانه‌یه له خاڵه سه‌ره‌کییه‌کاندا به جێی ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ندێ لێژنه‌ی تر ئه‌رکدار بکات و به‌م شێوه‌یه هه‌م په‌یامی گۆرانکاری بداته دونیا و هه‌میش ئه‌حمه‌دی نژاد له‌و ئاسته کاردانه‌وه جیهانییه بپارێزێت و هه‌میش چاره‌سه‌ری بۆ ناکۆکییه نێوخۆییه‌کان ده‌بینێته‌وه.
دووه‌م: گه‌لانی ئێران و پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی کۆمه‌ڵگای ئێرانی به هه‌ستیاری و ئومێدیکی زۆر گه‌وره‌وه خۆیان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانیشی ئاماده کردبو. دوای 30 ساڵ چه‌وسانه‌وه له ژێر سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی رژیمی کۆاری ئیسلامی و بێکاریگه‌ر هێشتنه‌وه له نێو بازنه‌ی هاوکێشه سیاسیه‌کان ئه‌مجاره‌یان قۆناخێکی نوێ و به ناوه‌رۆکیان ده‌ست پێکردوه. کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و 30 ساڵه‌دا چه‌ند دیمه‌نی جیاوازی له کۆمه‌ڵگای ئێرانی بینیوه. رژیم له‌و 30 ساڵه‌دا له هه‌ر بۆنه و موناسیبه‌تێکدا به‌شێکی به‌رچاوی له مه‌ئمور و به‌کرێگیراوانی خۆی کێشاوه‌ته مه‌یدان و وای به دونیا نیشانداوه که گوایه گه‌لانی ئێران به بی هیج ناکۆکییه‌ک له پشتی ئه‌و رژیمه راوه‌ستاون. یان کۆمه‌ڵگا ماوه‌ماوه سه‌ریهه‌ڵداوه و دواتر به گرتنی چه‌ندکه‌س له روناکبیران یان که‌سایه‌تی به‌رهه‌ڵستکار و قه‌ڵاچۆکردنیان له لایه‌ن رژیمه‌وه، دامرکاوه و سه‌رکوتکراوه. یان هه‌ندێ که‌س دوای ئه‌شکه‌نجه و زیندان چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌سه‌رهاتی خۆیان و کۆمه‌ڵگای ئێرانیان بۆ میدیاکانی جیهان گێراوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵگایێکه که رژیم هیچ مه‌ودایێکی رێکخراوه‌بوون و ڕاده‌ربرینی پێنه‌داوه بۆیه‌ش له توانستی تێکۆشانی دیموکراتیانه به‌دووره. یان هێزه ئۆپۆزیسیونه‌کانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و زۆربه‌یان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ئاراسته‌کردنی بۆ تێکۆشانی دیموکراتیانه نیه. و چه‌ند شتی تری له‌و شێوه‌یه.
له راستیدا ئه‌و بابه‌تانه هه‌مویان راستن هه‌ر بۆیه‌ش هه‌م ئاستی به‌شداربوون و هه‌میش ئاستی کاردانه‌وه و ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران له قۆناخی هه‌ڵبژاردنی دووایی هه‌م بۆ رژیم، هه‌م بۆ ئۆپۆزیسیون، هه‌م بۆ کاندیده‌کان و هه‌میش بۆ هێزه‌ده‌ره‌کییه‌کان تاراده‌یێکی زۆر چاوه‌روان نه‌کراوبو. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌نیه که چ که‌سێک توانای ته‌حلیلی راستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێرانی نیه به‌ڵکو مه‌به‌ست ده‌ستنیشان کردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی نیوه‌ناچڵ، له‌گۆرخۆ و پڕ له که‌م و کورتی لایه‌نه‌کانه که پێویسته ره‌خنه بکرێت. پێموایه هه‌رکه‌س و لایه‌نێک پێویسته به خۆیدا بچێته‌وه. کۆمه‌ڵگای ئێرانی له‌و قۆناخه‌دا خۆی گه‌یانده مسته‌وایێکی به‌رزی تێکۆشانی دیمکراتییانه و هێز و به‌رخۆدانییه‌کی گه‌وره‌ی نواند. چه‌ندین شتی خسته ژێر پرس و گومانه‌وه، چه‌ندین شتی تازه‌ی خولقاند و چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی پرواتای ده‌سته‌به‌ر کرد.
یه‌که‌م: کۆمه‌ڵگای ئێرانی به چاوێکی زۆروردبینانه‌وه چاودێری ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌کرد. سه‌ره‌رای ئه‌وی که له ناوه‌رۆکی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و سیاسه‌ته رواڵه‌تییه‌کانی رژیم ئاگاداربو به‌ڵام به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا کرد. رژیم له‌وانه‌یه چاوه‌روانی ئه‌و ئاسته به‌شدارییه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌بوبێت. له‌راستیدا خه‌ڵک ته‌نیا بۆ ده‌نگدان نه‌چوه سه‌ر سندۆق به‌ڵکو بۆ قوڵتر کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه نێوخۆییه‌کان ده‌نگیدا. واتا کۆمه‌ڵگای ئێرانی له‌و راستییه تێگه‌ییشت که کاتی ئه‌وه‌هاتوه که کۆڵه‌که بنه‌ره‌تییه‌کانی ئه‌و سیستمه دیکتاتۆریه بهه‌ژێنێت. بۆیه‌ش ئێستاکه به‌و هه‌ڵویسته‌ی خه‌ڵک پێگه‌ی ولایه‌تی فقیه، شورای نگابانی ده‌ستوری بنه‌ره‌تی،مه‌جلیسی خۆبره‌گان، هێزی سوپای پاسداران و یاسای هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا هه‌موی که‌وتونه‌ته ژێر پرس و گومانی خه‌ڵکه‌وه و پیرۆزبونه‌که‌یان تێکچوه. دووه‌م: کۆمه‌ڵگای ئێرانی ئه‌وه‌ی به رژیم سه‌لماند که کێشه‌کانی ته‌نیا کێشه‌ی ئابوری نین به‌ڵکو به‌و سه‌رهه‌ڵدانانه هه‌مو کیشه بنه‌ره‌تییه‌کانی خۆی رووبه‌رووی رژیم کرده‌وه. سێهه‌م: ئێران ئیدی سیستمیکی سیاسی دیکتاتۆر که له هه‌مو دونیا ته‌ریک و ئیزۆله بوه هه‌ڵناگرێت. چواره‌م: به هه‌مو دونیا و به‌تایبه‌تی به هێزه ئۆپۆزیسیونه‌کان ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند که تێکۆشانی نێوخۆیی سیستم و دیموکراسی‌خوازی له ئێران‌دا بێ واتا نیه و ئه‌و تیورییه‌ی به ته‌واوی پوچه‌ڵ کرده‌وه که گوایه له‌نێوخۆی ئێران ده‌رفه‌تی تێکۆشان نیه. ئه‌و راپه‌رینه له هه‌مانکاتدا ره‌خنه‌یێکی مێژووییه بۆ هه‌مو ئه‌و هێزه به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی ئێران که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و له کۆمه‌ڵگا دابراون. ئه‌وه‌شی سه‌لماند که پێویستی به مێتود و شێوازی تێکۆشانی نوێ هه‌یه و تێکۆشانی له هه‌نده‌ران ( مبارزه در تبعید ) ستراتیژییه‌کی بێ ناوه‌رۆک و هه‌ڵه‌یه. پێنجه‌م: ویستی گۆرانکاری و ریفۆرمخوازی له ئێران‌دا خاوه‌ن بنگه‌یێکی پته‌وتره له رابردوو. شه‌شه‌م: دوای 30 ساڵ له ته‌مه‌نی رژیمێکی دینی وه‌کو کۆماری ئیسلامی جاری یه‌که‌مینه له‌و ئاسته‌دا له دژی ئیسلامی سیاسی و سیاسی کردنه‌وه‌ی دین کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دێته ئاراوه. جێی سه‌رنجه که دروشمی به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیش هه‌ر ( الاه اکبر ) بو، دروشمه‌کانی رژیم بۆ خۆشی هه‌رئه‌وه‌یه. که واتا هه‌ڵخراندنی ناکۆکییه‌کی به‌و شێوه‌یه راسته‌وخۆ ئه‌و جیاوازییه نیشان ده‌دات که ئیسلامی سیاسی له ئیران له گه‌ڵ گه‌وهه‌ری دین توشی هاتوه. حه‌وته‌م: به‌رهه‌ڵستکاری گه‌لانی ئێران له‌و قۆناخه به واتای زیندوویی و هه‌ستیاری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه به نیسبه‌تی تێکۆشان له پێناوی دیموکراسی. هێزه بنه‌ره‌تییه‌کانی دیموکراسی واتا ژنان، لاوان، زانکۆکان و روناکبیران له کۆمه‌ڵگای ئێرانی رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بو.
دیاره هه‌ڵوێستی گه‌لانی ئیران، تێکۆشانیکی سه‌رکه‌وتویه. له‌وانه‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌گۆردرێت به‌ڵام له راستیدا نه‌ته‌نیا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڵکو زۆرێک له کۆڵه‌که بنه‌ره‌تییه‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی له جێی خۆی ترازان و ره‌وایه‌تییه‌که‌یان بۆ هه‌مو که‌س که‌وته ژێر پرسه‌وه. ئه‌وه به واتای قۆناخێکی نوێ دیموکراسییه که له‌م وڵاته ده‌ستی پێکردووه و ئیدی چ هێزێک توانای راوه‌ستاندنی نابێت و هه‌ر که‌سیش ده‌زانێت که ئه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نیه و به‌وه‌شه‌وه راناوه‌ستێت.
سێیه‌م:
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ دونیای ده‌ره‌وه به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و هێزه رۆژئاواییه‌کان هه‌ستیارییه‌کی تایبه‌تی هه‌بو. هێزه‌ده‌ره‌کییه‌کان له‌رووی دیموکراسیخوازییه‌وه پۆتانسیلی نێوخۆیی ئێران تا راده‌یێک ده‌زانن وهاوکات له ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی رژیمیش ئاگادارن. به تایبه‌تی چاوه‌روانی دونیای ده‌ره‌وه هه‌بو که رژیمی ئێران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا و هه‌تا راده‌ییکیش له هه‌مبه‌ر ئه‌مه‌ریکا نه‌رماییه‌ک بنوێنێت. هاوکات ئه‌و دۆخه داخراوه‌ی ئێران به رووی ئابوری و میدیاکان و هه‌م له رووی سیاسیشه‌وه بکرێته‌وه. هاوکات کاربکرێت بۆ نزمکردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی ئێران له وڵاتانی هه‌رێمه‌که. دیاره ئه‌و جاوه‌روانییه‌ی دونیای ده‌ره‌وه له ئێران زیاتر به لای هاتنه‌سه‌رکاری ریفۆرمخوازه‌کاندا ده‌شکایه‌وه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌رچو. ئێستاکه‌ش رژیمی ئێران یان ئه‌و چاوه‌روانییه‌ی ده‌ره‌وه به هه‌ند ده‌گرێت و له رێگای ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه ئه‌و نه‌رماییه ده‌نوێنێت یانیش به شێوه‌ی رابردوو درێژه به هێڵی سیاسی توندوتیأی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌دات که ئه‌وه‌ش بۆ رژیم زۆر گران ته‌واو ده‌بێت.
وه‌کو ئه‌نجام: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران له ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌کیدا زۆر گرنگ بو به‌ڵام بۆ رژیم بۆ خۆی له ئاستی حه‌یاتیدا بو. رژیم هه‌رجه‌نده ویستی به شیوه‌ی کاتی ناکۆکییه‌کانی جاره‌سه‌ر بکات به‌ڵام به ته‌ئکید درێژخایه‌ن نابێت. رژیم هه‌رجه‌نده گوێڕایه‌ڵی بۆ کۆمه‌ڵگای ئێرانی و دونیای ده‌ره‌وه نه‌کرد به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی گه‌لانی ئیران به‌شێکی زۆر له ره‌وایه‌تییه‌که‌ی که‌وته ژێر گومان و پرسه‌وه. دیاره دوه‌ی 30 ساڵ جاری یه‌که‌مه به شێوه‌یێکی تۆکمه هێزی به‌رهه‌ڵستکاری رژیم سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌وه پرۆسه‌ییکی نوێ تێکۆشانی دیموکراسییه له ئیران‌دا و چ هیزیک توانای راگرتنی ئه‌وه‌ی نییه.
رژیم یان ئه‌وه‌یه گوێرایه‌ڵی ویست و داخوازییه‌کانی گه‌لانی ئێران ده‌کات و ده‌ست به پرۆسه‌ییکی دیموکراتیزه‌بوون ده‌کات، یان ئه‌وه‌یه که هه‌مو لایه‌نه‌کانی رژیم سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل وه‌کو مه‌ترسییه‌ک لێکده‌ده‌نه‌وه و جارێکی‌تر یه‌ک ده‌گرنه‌وه و رژیم ره‌وتی توتالیتاریزم و دیکتاتۆریه‌ت قوڵتر ده‌کاته‌وه که ئه‌وه‌ش رژیم به‌ره‌و لاوازی و هه‌ڵدیر ده‌بات.
سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران به واتای قۆناخێکی نوێیه. ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه سه‌لماندی که تێکۆشانی نێوخۆیی سیستم له پێناوی دیموکراسی بێ واتا نیه. ره‌خنه‌ییکی مێژوویی بو، بۆ ئۆپۆزیسیونی لاواز و بێ کاریگه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هێزه‌کانی دیموکراسی به‌تایبه‌تی ژنان، لاوان، زانکۆکان و روناکبیران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئیران پێویسته بۆ تێکۆشانێکی درێژخایه‌ن و هه‌مه‌لایه‌نه ئاماده بن و خۆیان بۆ شه‌رت و مه‌رجی گرانتر له‌وه‌ش ئاماده بکه‌ن. پێویسته رێکخراوه‌بوونی دیموکراتیانه‌ی کۆمه‌ڵگا به بنه‌ما بگیرێت و ئه‌و راپه‌رینه‌ی گه‌ل ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ته‌سکی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانیدا سنوردار نه‌مێنێته‌وه و رای گشتی جیهانیش به هه‌ستیاری و به‌رپرسیارییه‌کی گه‌وره‌تره‌وه رووداو و پێشهاته‌کانی ئێران و پرۆسه‌ی دیموکراسی له‌و وڵاته چاودێری بکه‌ن.
بریار گابار ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان
30-6-2009
Home |
Send this article |
Print
| Views: 323
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چ‌بکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وه‌لایه‌تی فه‌قیه
ن. ئه‌حمه‌دی
دین له ئێران دا هه‌ر له سه‌رتای ده‌رکه‌وتنی مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌سه‌ند کرا، ئه‌وه بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی شیعه له بناخه دا وه‌کوو ئایینێکی دژ به ده‌سڵاتی ئه‌و کاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعاویه سه‌ری هه‌ڵدا، چونکه هه‌ر وه‌کوو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێ: موعاویه و بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌رتا دا دژایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌دیان کرد به‌ڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابه‌دڵی ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، به تایبه‌تی موعاویه که سیاسه‌توانێکی گه‌وره و پسپۆر بوو له ده‌زگای سیاسی ئیسلام جێی ده‌گرت به تایبه‌ت له شام دا. پاش ئه‌وه‌ی که محه‌مه‌د کۆچی دوایی کرد بنه‌ماڵه‌ی موعاویه ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه ده‌ست خۆیان.
دوو ژماره‌ی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو د‌اموده‌زگاکانی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وڵه‌تی ئێران دا
ئه‌ژین.پ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو داموده‌زگاکاندا ژن به جه‌وهه‌ری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له ناو داموده‌زگاکاندا کار ده‌کا باوه‌ڕی به سیسته‌می پیاوسالاریش هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه‌و ره‌گه‌زی مێینه‌یه، رژێم ته‌حمولی نییه له به‌رانبه‌ر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری ده‌ترسێنێ و رژێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێ له به‌رانبه‌ر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئه‌حمدی‌نژاد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شه‌هیدان