پێڕه‌و و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شه‌هیدان
|
وێنه
|
په‌ڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
ده‌سپێک
|
رووداوه‌کان
|
روانگه
|
ژن و جه‌وان
|
وڵاتی ئازاد
|
په‌یوه‌ندی
رووداوه‌کان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گه‌ل هێزه‌کانی رژیم
رژیم له سه‌ڵماس ناوه‌ندێکی نیزامی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
چالاکی له روانسه‌ر
چالاکی له هه‌ورامان
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سهتهلایتیش ده‌ترسێ
رژیم له سه‌ڵماس ناوه‌ندێکی نیزامی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
29 Jun 2009
له تازه‌شه‌هری سه‌ر به سه‌ڵماس رژیم ده‌یه‌وێت ناوه‌ندێکی نیزامی به ناوی (لشکر 2 ابا عبدالله ا‌لحسین، تاکتیک شهید طلایی) بۆ به کارهانینی سیاسه‌تی به کرێگیراویه‌تی و هه‌ر وه‌ها سیاسه‌تی دژه کورد بکاته‌وه.
ئه‌م سیاسه‌ته که کوردان به ده‌ستی کوردان له ناو ده‌بات ده‌مێکی درێژه له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کانه‌وه تاکو ئێستا به‌رده‌وامه که له‌و کاته دا به ناوی حمیدیه ئاڵای (گردان حمیدیه) به کاریان ده‌هانی، له‌و کاته‌دا منداڵه کورده‌کانیان بۆ په‌روه‌رده ده‌برد وه دژ به کوردان به کاریان ده‌هێنا. رژێمی ئێرانیش ده‌مێکه ده‌یه‌وێت ئه‌و سیاسه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به کار بێنێت، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی له هه‌رێمه‌کانی وه‌کو مه‌ریوان به کار هانی، ئه‌ما سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، که ناوی لێ کردبو ته‌ڕحی نه‌زیر به نه‌زیر که له راستی دا مانای کورد به کورد بوو.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێستا له هه‌رێمی سه‌ڵماس ده‌یه‌وێت ئه‌وه په‌ره پێ بدات، له ناو خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که مه‌رجه‌کانی له به‌یانیه‌یه‌ک دا بڵاو کردۆ‌ته‌وه که بریتیه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شدار ده‌بن پێویسته خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که بن، ته‌مه‌نیان له 18 تا 30 ساڵ بێت و سونی مه‌زهه‌ب بن و هه‌تا ناوه‌ندیان خوێندبێت.
ئه‌م سیاسه‌ته که به ئاسمیلاسیونی سپی به ناو ده‌کرێت رژێمه داگیرکه‌ره‌کان بۆ له ناو بردنی کوردان به کاری ده‌هێنن.
لێره‌دا داوا له لاوان وه خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌که‌ین فریوی ئه‌وسیاسه‌ته نه‌گریسانه نه‌خۆن و نه‌بن به دارده‌ستی رژێم .
ناوه‌ندی راگه‌یاندن وه چاپه‌مه‌نی PJAK
28.06.2009
Home |
Send this article |
Print
| Views: 839
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چ‌بکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وه‌لایه‌تی فه‌قیه
ن. ئه‌حمه‌دی
دین له ئێران دا هه‌ر له سه‌رتای ده‌رکه‌وتنی مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌سه‌ند کرا، ئه‌وه بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی شیعه له بناخه دا وه‌کوو ئایینێکی دژ به ده‌سڵاتی ئه‌و کاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعاویه سه‌ری هه‌ڵدا، چونکه هه‌ر وه‌کوو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێ: موعاویه و بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌رتا دا دژایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌دیان کرد به‌ڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابه‌دڵی ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، به تایبه‌تی موعاویه که سیاسه‌توانێکی گه‌وره و پسپۆر بوو له ده‌زگای سیاسی ئیسلام جێی ده‌گرت به تایبه‌ت له شام دا. پاش ئه‌وه‌ی که محه‌مه‌د کۆچی دوایی کرد بنه‌ماڵه‌ی موعاویه ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه ده‌ست خۆیان.
دوو ژماره‌ی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو د‌اموده‌زگاکانی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وڵه‌تی ئێران دا
ئه‌ژین.پ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو داموده‌زگاکاندا ژن به جه‌وهه‌ری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له ناو داموده‌زگاکاندا کار ده‌کا باوه‌ڕی به سیسته‌می پیاوسالاریش هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه‌و ره‌گه‌زی مێینه‌یه، رژێم ته‌حمولی نییه له به‌رانبه‌ر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری ده‌ترسێنێ و رژێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێ له به‌رانبه‌ر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئه‌حمدی‌نژاد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شه‌هیدان