پێڕه‌و و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شه‌هیدان
|
وێنه
|
په‌ڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
ده‌سپێک
|
رووداوه‌کان
|
روانگه
|
ژن و جه‌وان
|
وڵاتی ئازاد
|
په‌یوه‌ندی
رووداوه‌کان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گه‌ل هێزه‌کانی رژیم
رژیم له سه‌ڵماس ناوه‌ندێکی نیزامی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
چالاکی له روانسه‌ر
چالاکی له هه‌ورامان
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سهتهلایتیش ده‌ترسێ
چالاکی له هه‌ورامان
22 Apr 2009
گه‌ریلاکانی پژاک له هه‌ورامانی ته‌خت و له دزڵی چالاکی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا
گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK، له وڵامی تۆپبارانه‌کانی چه‌ند مانگه‌ی ڕژیمی ئێران که گیان له ده‌ستدانی کۆرپه‌یه‌کی 18 مانگه‌ی له گوندی مارادوو لێ که‌وتبۆوه، چالاکیان ئه‌نجام دا. به‌پیی لێدوانیکی فه‌رمی PJAK چالاکییه‌که له هه‌رێمه‌کانی مه‌ریوان به‌رێوه چوو و له ئاکامی دا 7 پاسداری ڕژیم کوژران و هه‌ژماریکی زۆریش بریندار بوون.
دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی مه‌نوچه‌هیر موته‌کی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمی ئیران بۆ شاری هه‌ولێری باشوری کوردستان و دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا که ڕژیمی ئێران ده‌ستبه‌رداری تۆپبارانکردنی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل ده‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش گوندنیشینانی بناری قه‌ندیل که بۆ پاراستنی گیانیان، به شێوه‌یه‌کی کاتی له چیا و دۆڵه‌کانی ده‌وره‌به‌ری گونده‌کانیان ده‌مانه‌وه، جارێکی تر ڕویان له گونده‌کانیان کرده‌وه و ده‌ستیان به ژیانی ئاسیی خۆیان کرد.
به‌ڵام ته‌نها دوای چه‌ند ڕۆژێک، ڕژیم ده‌ستی به تۆپبارانه‌کانی کرده‌وه و له ئاکامدا له گوندی ره‌زگی، تۆپێک ماڵێک ده‌پێکێت و کۆرپه‌یه‌کی 18 مانگه به‌ناوی مه‌حه‌مه‌د گیانی له‌ده‌ستدا و دایک و باوکی بریندار بوون.
دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه و گیان له ده‌ستدانی ئه‌و منداڵه، هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK، لێدوانێکی دا و رێکه‌وتنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومه‌تی هه‌رێمی به‌بیر هێنابۆوه و ئاماژه‌ی به ڕاگرتنی تۆپبارانه‌کان کردبوو. به‌لێنێکی له‌و شێوه‌یه‌شی دابوو:
ئێمه وه‌ک هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK به هه‌موو لایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نین که پێویسته باش بزانن که گه‌لی کورد بێ خاوه‌ن نییه و ئه‌وان هێرشه‌کانی ڕژیمی ئێران بێ ولام ناهێڵنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK، چالاکییه‌کی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
چالاکییه‌که پێرێ، هه‌ژده‌ی مانگ،له شارۆچکه‌ی دزڵی سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان پیکهات.
گه‌ریلاکانی هێزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK، کاتژمێر دوازده و نیوی شه‌و به کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر پایه‌گای وه‌یسێ.
له ئه‌نجامی ئه‌م چالاکییه‌دا 7 پاسدار کوژراون و هه‌ژمارێکی زۆریش بریندار بوون.
دوابه‌دوای ئه‌و چالاکییه هێزه‌کانی ڕژیم پایه‌گایه‌که چۆڵ ده‌که‌ن و برینداره‌کانیان ده‌گوازنه‌وه.
گه‌ریلاکانی PJAK، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندی پارچه چه‌کدا گرت و له هه‌ریمه‌که دورکه‌وتنه‌وه.
هاوکات ڕژیم له هه‌رێمه‌کانی شاهۆ ده‌ستی به ئاماده‌کاری ئۆپراسیۆنیکی به‌رفراوان کردبوو. گه‌ریلاکانی PJAK بۆ پشگرتن له‌و ئۆپراسیۆنه له ناوچه‌کانی هه‌ورامان، چالاکیان ئه‌نجام دا. له‌و چالاکییه‌دا 10 پاسداری رژیم کوژران و هه‌شتی تریش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له لێدوانێکدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که چه‌کدارانی ڕژیم له هه‌رێمه‌کانی هه‌ورامان له دژی گه‌ریلاکانی ئه‌وان ئۆپراسێۆنیکیان ده‌ستپیکردبوو.
دوێنێ 19.04.2009 له کاتێکدا ئۆپراسیۆنه‌که هه‌ورامانی ته‌خت ده‌گریته‌وه، بۆ پیشگرتن له به‌رفراوان بوونی، گه‌ریلاکانی PJAK چالاکییه‌کیان ئه‌نجام دا. به‌پێی لێدوانه‌که، گه‌ریلاکانی PJAK له دوو خێوه‌تی پاسداران ده‌ده‌ن و له ئاکامدا 10 پاسدار کوژران و هه‌شتی تریش به‌گرانی بریندار بوون.
دوابه‌دوای چالاکییه‌که، سێ ئامبوڵانی ڕژیم، برینداره‌کان ده‌گوازنه. ئۆپراسیۆنه‌که به‌ته‌واوه‌تی له لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه تیکده‌شکێندرێ و چه‌کدارانی ڕژیم مه‌جبور به پاشه‌کشه ده‌که‌ن.
له‌و چالاکییه‌دا کۆمه‌ڵێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌که‌وێته ده‌ست گه‌ریلاکانی پژاک.
PJAK له کۆتایدا ده‌رباره‌ی چالاکییه‌که‌ی سه‌ر پایه‌گای وه‌یسێ و چالاکییه‌که‌ی هه‌ورامانی ته‌خت ڕاده‌گه‌یه‌نێت که له‌و دوو چالاکییه‌دا به گشتی 17 پاسدار کوژراون و هه‌ژماریکی زۆریش بریندار بوون..
Home |
Send this article |
Print
| Views: 1561
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چ‌بکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وه‌لایه‌تی فه‌قیه
ن. ئه‌حمه‌دی
دین له ئێران دا هه‌ر له سه‌رتای ده‌رکه‌وتنی مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌سه‌ند کرا، ئه‌وه بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی شیعه له بناخه دا وه‌کوو ئایینێکی دژ به ده‌سڵاتی ئه‌و کاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعاویه سه‌ری هه‌ڵدا، چونکه هه‌ر وه‌کوو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێ: موعاویه و بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌رتا دا دژایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌دیان کرد به‌ڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابه‌دڵی ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، به تایبه‌تی موعاویه که سیاسه‌توانێکی گه‌وره و پسپۆر بوو له ده‌زگای سیاسی ئیسلام جێی ده‌گرت به تایبه‌ت له شام دا. پاش ئه‌وه‌ی که محه‌مه‌د کۆچی دوایی کرد بنه‌ماڵه‌ی موعاویه ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه ده‌ست خۆیان.
دوو ژماره‌ی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو د‌اموده‌زگاکانی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وڵه‌تی ئێران دا
ئه‌ژین.پ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو داموده‌زگاکاندا ژن به جه‌وهه‌ری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له ناو داموده‌زگاکاندا کار ده‌کا باوه‌ڕی به سیسته‌می پیاوسالاریش هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه‌و ره‌گه‌زی مێینه‌یه، رژێم ته‌حمولی نییه له به‌رانبه‌ر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری ده‌ترسێنێ و رژێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێ له به‌رانبه‌ر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئه‌حمدی‌نژاد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شه‌هیدان