پێڕهو و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شههیدان
|
وێنه
|
پهڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
دهسپێک
|
رووداوهکان
|
روانگه
|
ژن و جهوان
|
وڵاتی ئازاد
|
پهیوهندی
رووداوهکان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گهل هێزهکانی رژیم
رژیم له سهڵماس ناوهندێکی نیزامی تایبهت دهکاتهوه
چالاکی له روانسهر
چالاکی له ههورامان
رژیمی ئێران له ماڵپهڕ و سهتهلایتیش دهترسێ
کۆنفیدراڵیزم وەک زاراوە
7 Feb 2009
رێکخستەکردنى گۆڕەپانى کۆمەڵایەتى:
گۆڕەپانەکانى ئابوورى، کۆمەڵایەتى، تەندروستى، پەروەردەیى، ئاسایشى گشتى و مافپەروەرى.. هتد، دەشێ لەسەر بنەماى کۆمەڵگا رێکبخرێت. هەر گۆڕەپان و پێکهاتەیەک کە جێگاى خۆى لەناو ژیانى کۆمەڵایەتیدا گرتووە وەکو پێچکەکانى کۆنفیدڕاڵیزم رێکدەخرێت. تەواوى ئەو گۆڕەپانانەى بە دەست دەوڵەتەوەن سەرەتا بە دەست کۆمەڵگابوون، دەگەڕێنەوە سەر ماڵى کۆمەڵگا. سەرجەم ئەم رێکخراوانەى ژیانى کۆمەڵایەتى کۆمەڵگا ئاراستە دەکەن بەردى بناخەى کۆنفیدڕاڵیزمى دیموکراتیانەن. بەهەموو لایەکەوە پەروەردە بابەتێکى گرنگە. یەکێک لە کۆسپە سەرەکیەکانى هەنگاونان بۆ ناو سیستەمى کۆنفیدڕاڵیزمى دیموکراتیک گرفتى پەروەردەیە. ئەگەر بەنوێبوونەوەیەکى ریشەیی زهنیەت تەڤلیبوون دروست نەبێت ئاشکرایە ئەو کارو چالاکیانەى لە میانەى فێربوون و زهنیەتی کۆن بەڕێوەببرێت سیستەمى کۆنفیدڕاڵى دیموکراتیانە پێشناخات.
ئەم رەوشە بنبەستبوون لەگەڵ خۆیدا دێنێ، هەربۆیە کاتێک لە میانەى زهنیەتى کۆن بەرەو رێکخستنى کۆمیناڵی دیموکراتیانە هەنگاو بهاوێژرێ دەبینین کە هەر رێکخستنێک دەسپێشخەرى پێدەدرێت دەبێتە خاوەن پێگەى ناوەندى دەسەڵات، دەسپێَشخەریان بۆ ئەو ئۆتۆنۆمیە دەگۆڕێت کە لە دەوڵەتێکى خاوەن پێکهاتەى دەرەبەگایەتى میرەکاندا هەیانە. گەیشتن بەزانیارى و تێگەیشتنى نوێ و دەستبەرداری کردنى زهنیەتى دەسەڵاتپەرست، وەک مەرجى هەرە ژیانى بەلاوەنانى ئەم بنبەستبوونە رووبەڕوومان دەبێتەوە.
باسکردنى وەبەرهێنانێکى گرنگى زانیارى و زانست مەحاڵە کە بەبایەخدارترین بەهاى سەردەمەکەمان دادەنرێت. ئەو وەبەرهێنانەى لە پێناو زانیارى، زانست یاخود پەروەردە دەکرێت لە راستیدا وەبەرهێنانەکە بۆ مرۆڤ دەکرێت. کێشەى پەروەردە تەنیا بە وەبەرهێنان سنووردار نییە، لەمە گرنگتر دووربوونى سیستەمى پەروەردەیە لە زانستیبوون. لەسیستەمێکى پەروەردە دوورە کە لە تاکەکەس تێبگات و ئایندەى ئامادە بکات. ئەو سیستەمەی پەروەردە کە بەگوێرەى رژێم و فکرى فەرمى(رەسمی) پێکهاتووە، تایبەتی گەوهەرى زانستى کۆمەڵایەتى (کۆمەڵناسى) پووچکردووە. ئەمڕۆ ئەو زانکۆیانەى لە ژێر چاودێری(yok دەستەى پەروەردەى باڵاى تورک)دان رەوشیان بەمجۆرەیە، لەوڵاتە سەردەستەکانی دیکەش بەمجۆرەیە و تایبەتمەندێتى و کەسایەتى خۆى لە دەستداوە، تایبەتمەندێتى بوون بە ناوەندى زانست تا بڵێى سنووردار بووە. سیستەمى پەروەردە تاوەکو ئێستا کە کۆسپە لەبەردەم پەروەردە بەزمانى (دایک - زگماکى) بەهۆى ئەم بەلارێداچوونە، نکۆڵیکردن کۆتایى پێ نایەت و ناتوانرێ باس لە دیموکراتیبوون بکرێت. قەدەخەکردنی پەروەردە بەزمانى دایک چەقى بازنەی نکۆڵیکردنە. تاوەکو گەلى کورد ناسنامە و زمان و کولتوورەکەى دانی پێدا نەنرێت، بەناسنامەى خۆی سیاسەت بەڕێوەنەبات ناتوانێت بڵێت بەرەو ژیانی ئازادى و دیموکراسى هەنگاوم هاوێشتووە. تەنانەت ناتوانێت بانگەشەى ئەوە بکات کە مرۆڤێکى خاوەن بەهاى ئەخلاقیە. بۆ ئەوەى چەمکى ژیانى کۆمەڵایەتى خۆى لەناو کۆمەڵگا جێگیر بکات دەوڵەت بەگوێرەى ناکۆکیە چینایەتیەکان، دەسەڵاتدارێتى رەگەزى و تەواوى پارچەبوونەکانى ناو کۆمەڵگا پەروەردە بەڕێوەدەبات. لەسەر بنەمایەک پەروەردە پەیڕەو دەکات کە بەردەوامکردنى سیستەمەکەى مەیسەر بکات. پەروەردەیەک پێَشکەش ناکات کە دەسەڵاتى لە دەست دەربخات، زانیاریەکان بڵاوبێتەوە و ببێتە موڵکى هەمووان، لە راستیدا کۆمەڵگا بۆخۆى دەتوانێت چالاکیەکانى پەروەردە جێبەجێبکات. بۆ پەروەردە دەتوانێَت چاوەڕوانى دەوڵەت نەبێت، لە رێگەى دوو مامۆستاوە لە گوندێک دەتوانێ چالاکى و کارى پەروەردە دەست پێبکات، بەمجۆرە ئەو پەروەردەیە بەڕێوەناچێت کە پارچەبوونى کۆمەڵایەتى پەسەند دەکات. بەمشێوەیە دەتوانرێت گۆڕەپانى پەروەردە لە ژێر رکێفی دەوڵەت دەربهێنرێ و بکرێتە موڵکى کۆمەڵگا. هەربۆیە بەر لە هەموو شتێک پێویستە لە جیاتى تێڕوانینى کۆمەڵایەتى دەوڵەتگەرایی زهنیەتى کۆمەڵایەتى و کۆمیناڵى دیموکراتیانە لە زیهندا جێگیر بکرێ. ئەمەش لە رێگەى پێشکەشکردنى پەروەردەى سیستەمى کۆمیناڵى دیموکراتیانە بەدیدێت، بەڵام نابێ هیچ کاتێک لەبیربکەین کە ئەمجۆرە کاروخەباتانە تەنیا لە میانەى بەرزکردنەوەى تێکۆشانى ئازادى و دیموکراتى بەرامبەر رژێمى نکۆڵیکار واتایەکى دەبێت. لەم پێناوەشدا ئاواکردنى پەرتووکخانەى گوندێک تاوەکو دەگاتە تایبەتیکردنی ژوورێکى گوند بۆ وانەکانى زمانى زگماکى لە هەموو گۆڕەپانێک دەتوانێت پەرە بەسیستەمى پەروەردە بدەن. ئەگەر لەپێناو راکێشکردنى تاکێک بۆ ناو گۆڕەپانى کۆمەڵایەتى خۆى دەوڵەت هەندە هەوڵدەدات و تەنانەت سیستەمى پەروەردەکەى بۆ بەرزترین و دوورەپەرێزترین گوند دەگوازێتەوە، بەهەمان شێوە دەبێت سیستەمى پەروەردە بگەیەنرێتە هەر جێگایەک کە کۆمەڵگاى تێدایە، بەتایبەتى ئەنجوومەنەکانى هاوڵاتیانى گەڕەک پێویستە ببێتە گۆڕەپانێکى پەروەردە. دەبێت دەزگا دیموکراتیەکان خولى پەروەردەى کاتى لەناو خۆیاندا بەڕێوەببەن. هەروەها پێویستە کۆمەڵەکانى پەروەردەى زانستى ئاوا بکرێن. لە پێناو پێَگەیاندنى کادیرە سیاسى و دیبلۆماسیەکان پێویستە پارتە سیاسى ــ دیموکراتەکان خوێندنگاکانى سیاسەت ئاوابکەن. ئەگەر خوازیارى گەیشتنبن بەسیستەمی ژیانى کۆمیناڵى دیموکراتى، پێَویستە بە شێوەیەکى چڕو بەرفراوان جێگاکانى پەروەردە بکەینەوە.
لەلایەکى دیکەوە سیستەمى پەروەردە پڕۆگرامەکەى دابینکردن و ئاواکردنى سەرچاوەى گونجاوە، خەبات و کارێکى تایبەتى پێویستە، بەتایبەتى هەروەکو چۆن دەبێتە سیستەمى پەروەردەى ئەو کادیرە پرۆفیسۆناڵانەى ئەمڕۆ سیستەم جێگیر دەکەن، لە هەمانکاتدا پێَویستە سیستەمى پەروەردە بۆ پێشەنگە سروشتیەکانی گەل و تەواوى کۆمەڵگاش پێشبخرێت. هەربۆیە لە جیاتى سیستەمێکى پەروەردەى گشتى دەبێ سیستەمێکى پەروەردەى بەوجۆرە بێت کە بەگوێرەى ئاست و تواناى ژیرى و وەرگرتنی هەر کەسێک بێت. واتا بەئەندازەى پەروەردەى ئایدیۆلۆژى دەبێت پەروەردەى سیاسى، کۆمەڵایەتى، فەلسەفى، کولتووری، پیشەیى و گۆڕەپانە تایبەتەکانى دیکەش پێشکەش بکرێت. گرنگترین لایەنیش ئەوەیە کە سیستەمى پەروەردەمان ئازادیخوازانە بێت. پرسیارکردن، مەراق و لێتوێژینەوە بکات بەکارێکى هەمیشەیى. پێویستە خۆى لە سنوورى ئەزبەرگەرایى، پووچگەرایى، پۆستمۆدێرن، پراگماتیک، لۆژیکى رەش و سپى و موتڵەقگەرایى هەڵنەواسێ و وەستاو نەبێت. وەک تێکۆشانێکى رۆشنگەرى کۆمەڵگا پێویستى بە پرۆژەى بەرفراوانتر هەیە، ئاواکردنى خوێندنگاکانی پەروەردەى گەل پێویستە وەک کارێکى سەرەکى بنەڕەتى ئەنجام بدرێت.
یەکێک لە گرفتە سەرەکیەکانى ئەمڕۆ گەلەکەمان بە دەستیەوە دەناڵێنێ مەسەلەى تەندروستیە. هەربۆیە رێبەرایەتى کۆنفیدڕاڵیزمى دیموکراتیک بوارى تەندروستى وەکو یەکێک لە یانزدە گۆڕەپانەکانى ژیان دەستنیشان کرد. ئەو خزمەتانەى دەوڵەت لە بوارى تەندروستى پێَشکەشى دەکات بەئامانجى ئاواکردنى کۆمەڵگایەکى تەندروستانە نییە، زیاتر لە پێناو ئاواکردنى دەسەڵاتى ــ بیۆلۆژی (جەستەیى) خۆى لەسەر کۆمەڵگا چالاکى رێکخستنى خوڵقاندووە. واتا کردوویەتى بەخزمەتێک بۆ ئەوەى کۆمەڵگا لەناو چەرخى وەبەرهێنانى ناوەندیدا بهێڵێتەوە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتى خۆیدا بەکاریبێنێ. لەم سۆنگەیەشەوە سیاسەتى تەندروستى کە دەوڵەت بەڕێوەى دەبات ئۆرگانیزاسیۆنێکە کە لە رێگایەوە کۆمەڵگاى دەوڵەت بەپێى ئامانج و بەرژەوەندیەکانى بەڕێوە دەبات. هەروەکو چۆن بۆجێگیرکردنى لۆژیکى خۆى دەوڵەت سیاسەتێکى پەروەردەیى هەیە، سیاسەتى تەندورستیش بەهەمان ئامانج و ئاراستەدا بونیادنراوە. هەربۆیە ئەو سیاسەتەى ئەمڕۆ لە بوارى تەندروستیدا بەڕێوەدەچێت دەوڵەتگەرایە، چینایەتى و رەگەزپە
Home |
Send this article |
Print
| Views: 628
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چبکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وهلایهتی فهقیه
ن. ئهحمهدی
دین له ئێران دا ههر له سهرتای دهرکهوتنی مهزههبی شیعه له لایهن خهڵک و دهسهڵاتهوه پهسهند کرا، ئهوه بابهتێکی ڕوون و ئاشکرایه که مهزههبی شیعه له بناخه دا وهکوو ئایینێکی دژ به دهسڵاتی ئهو کاتهی بنهماڵهی موعاویه سهری ههڵدا، چونکه ههر وهکوو رێبهر ئاپۆ دهڵێ: موعاویه و بنهماڵهکهی له سهرتا دا دژایهتی حهزرهتی محهمهدیان کرد بهڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابهدڵی ئیسلامیان پهسهند کرد، به تایبهتی موعاویه که سیاسهتوانێکی گهوره و پسپۆر بوو له دهزگای سیاسی ئیسلام جێی دهگرت به تایبهت له شام دا. پاش ئهوهی که محهمهد کۆچی دوایی کرد بنهماڵهی موعاویه دهسهڵات دهخهنه دهست خۆیان.
دوو ژمارهی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکهیهک لهسهر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکهیهک لهسهر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو دامودهزگاکانی سیستهمی پیاوسالاری دهوڵهتی ئێران دا
ئهژین.پ
لهبهر ئهوهی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو دامودهزگاکاندا ژن به جهوههری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. تهنانهت ئهگهر ئهو ژنهی له ناو دامودهزگاکاندا کار دهکا باوهڕی به سیستهمی پیاوسالاریش ههبێت، له بهر ئهوهی که ژنهو رهگهزی مێینهیه، رژێم تهحمولی نییه له بهرانبهر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری دهترسێنێ و رژێم ئهوهی له دهستی دێ له بهرانبهر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئهحمدینژاد بۆ پێکهێنانی کابینهی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شههیدان