پێڕه‌و و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شه‌هیدان
|
وێنه
|
په‌ڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
ده‌سپێک
|
رووداوه‌کان
|
روانگه
|
ژن و جه‌وان
|
وڵاتی ئازاد
|
په‌یوه‌ندی
رووداوه‌کان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گه‌ل هێزه‌کانی رژیم
رژیم له سه‌ڵماس ناوه‌ندێکی نیزامی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
چالاکی له روانسه‌ر
چالاکی له هه‌ورامان
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سه‌ته‌لایتیش ده‌ترسێ
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سه‌ته‌لایتیش ده‌ترسێ
28 Jan 2009
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سه‌ته‌لایتیش ده‌ترسێ
"دوایین هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رامبه‌ر سه‌ته‌لایت و ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان"
راپۆڕته هه‌واڵ/
ئێران یه‌کیک له داخراوترین ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهانه که له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره نوێخوازی و پێشکه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسته‌نگی درووست ده‌کا. تا ساڵه‌کانی نێوه‌ڕاستی نه‌وه‌د له ئێران جگه له کاناڵه‌کانی رژیم هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی که بتوانن ئه‌و چوارچێوه‌یه بشکێنن قه‌ده‌خه بوون. له ساڵی 1996 به‌ولاوه دوای هه‌ڵڵا و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌کی زۆر له نێو مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی ئێران دا، بۆ یه‌که‌مین جار خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان پێدرا که بتوانن که‌ڵک له ئامێری ڤیدیۆ وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستاش ئامێری سه‌ته‌لایت قه‌ده‌خه‌یه و زۆر جاریش ئه‌و ماڵانه‌ی که که‌ڵک له‌م ئامێره وه‌رده‌گرن تووشی توندوتیژی و سزای نه‌قدی ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها نه ته‌نیا سه‌ته‌لایت، به‌ڵکوو زۆربه‌ی هاووڵاتیان ناتوانن له ماڵپه‌ڕه ئینته‌رنێتیه‌کانیش که‌ڵک وه‌رگرن. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌و ماڵپه‌ڕ و کاناڵه ئاسمانیانه‌ی که به دژی رژیم ده‌ناسرێن، یان رووبه‌ڕووی پاڕازیت ده‌بنه‌وه و یان فیلتێڕیان داوێنه سه‌ر. شێوازی پاڕازیت خستنه سه‌ر سه‌ته‌لایت بۆ ته‌ندرووستی هاووڵاتیان زۆر مه‌ترسیداره. کارناسانی بواری ژینگه و ته‌ندرووستی له‌و بڕوایه‌دان؛ ئه‌و ئامێرانه‌ی که پێشگیری له وه‌شانی کاناڵه‌کان ده‌که‌ن جۆره شه‌پۆلێک بڵاوده‌که‌نه‌وه که بۆ له‌شی مرۆڤ به تایبه‌ت ژنان زۆر مه‌ترسیداره و هێندێک نه‌خۆشی وه‌کوو نه‌زۆکی و شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستاتی لێده‌که‌وێته‌وه. دوای گله‌یی و گازنده‌یه‌کی زۆر له‌مه‌ڕ ئه‌مه له شاره‌گه‌وره‌کان به تایبه‌ت تاران ده‌ستیان له‌م کاره هه‌ڵگرتووه. به‌ڵام له شاره کوردنشینه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه. ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد که سکاڵایان له‌م بابه‌ته کردبوو له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه وڵامێکی وایان دابوونه‌وه؛ ئاسایشی وڵاته‌که‌مان پێ له پاراستن و ته‌ندرووستی خه‌ڵکی گرینگتره. له به‌ر ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی کورده‌کان ناتوانن که‌ڵک له کاناڵه کوردییه‌کان و به تایبه‌ت ROJ.TV و NEWROZ.TV وه‌ربگرن. له هه‌مان کات دا رژیم ده‌ستی داوه‌ته فیلتێر کردنی ئه‌و سایتانه‌ی که بۆ خۆی به مه‌ترسی ده‌زانێ. له حاڵێک دا گه‌لێک له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی وه‌ک دژی رژیم ده‌ناسرێن هیچ ئاسته‌نگییه‌کیان بۆ نه‌هاتۆته پێش. ئه‌وه‌ش بۆ زۆربه‌ی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێی سه‌رسووڕمانه.
دوایین هه‌وڵی رژیم بۆ له‌کارخستنی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان و له‌م دواییه دا ماڵپه‌ڕی پژاک و رۆژهه‌ڵات بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا کێشه‌ی زۆری له به‌ره و رژیم به فیلتێڕ خستنه سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕانه ده‌یهه‌وێ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان بخاته پێش. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌ر دوو ماڵپه‌ڕی ناوبراو به تێر و ته‌سه‌لی ئاوڕ له کێشه و گرفته‌کانی ئێران و کوردستان ده‌ده‌نه‌وه و له وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌ورێکی به‌رچاویان گێڕاوه. رژیمی ئێران به‌م دواییانه دیسان ده‌ستی کردۆته‌وه به هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له هێندێ له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له کاتێک دا رژیمی ئێران خۆی چه‌ند کاناڵی ئاسمانی و ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه. به‌ڵام له ناوخۆی ئێران دا که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامێره‌کانی وه‌ک سه‌ته‌لایت و ماڵپه‌ڕ ته‌گه‌ره‌ی ده‌خرێته به‌ر و به‌کارهێنه‌رانیان رووبه‌ڕووی سزادان ده‌بنه‌وه.
Home |
Send this article |
Print
| Views: 1250
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چ‌بکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وه‌لایه‌تی فه‌قیه
ن. ئه‌حمه‌دی
دین له ئێران دا هه‌ر له سه‌رتای ده‌رکه‌وتنی مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌سه‌ند کرا، ئه‌وه بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی شیعه له بناخه دا وه‌کوو ئایینێکی دژ به ده‌سڵاتی ئه‌و کاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعاویه سه‌ری هه‌ڵدا، چونکه هه‌ر وه‌کوو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێ: موعاویه و بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌رتا دا دژایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌دیان کرد به‌ڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابه‌دڵی ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، به تایبه‌تی موعاویه که سیاسه‌توانێکی گه‌وره و پسپۆر بوو له ده‌زگای سیاسی ئیسلام جێی ده‌گرت به تایبه‌ت له شام دا. پاش ئه‌وه‌ی که محه‌مه‌د کۆچی دوایی کرد بنه‌ماڵه‌ی موعاویه ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه ده‌ست خۆیان.
دوو ژماره‌ی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو د‌اموده‌زگاکانی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وڵه‌تی ئێران دا
ئه‌ژین.پ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو داموده‌زگاکاندا ژن به جه‌وهه‌ری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له ناو داموده‌زگاکاندا کار ده‌کا باوه‌ڕی به سیسته‌می پیاوسالاریش هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه‌و ره‌گه‌زی مێینه‌یه، رژێم ته‌حمولی نییه له به‌رانبه‌ر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری ده‌ترسێنێ و رژێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێ له به‌رانبه‌ر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئه‌حمدی‌نژاد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شه‌هیدان