پێڕهو و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شههیدان
|
وێنه
|
پهڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
دهسپێک
|
رووداوهکان
|
روانگه
|
ژن و جهوان
|
وڵاتی ئازاد
|
پهیوهندی
رووداوهکان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گهل هێزهکانی رژیم
رژیم له سهڵماس ناوهندێکی نیزامی تایبهت دهکاتهوه
چالاکی له روانسهر
چالاکی له ههورامان
رژیمی ئێران له ماڵپهڕ و سهتهلایتیش دهترسێ
کۆنفیدراڵیزم وەک زاراوە
25 Jan 2009
رێکخستەبوونى کۆمیناڵ:
رێکخستنى کۆمۆن رێکخستنى سەرەکى کۆنفیدراڵیزمى دیموکراتیکە، جەستەى سەرەکى پێکدێنێ، رێکخستەبوونى کۆمیناڵ شێوەى رێکخستەبوونى سەرەکى کۆمەڵگاى دەرەوەى دەوڵەتە، هاوبەش و دیموکراتیکە. بونیادو هێزى بەڕێوەبەرایەتى دیموکراتى کارو چالاکى کولتوورى ئابوورى و کۆمەڵایەتى.. هتد ئەو توێژانەى دەرەوەى دەوڵەت یان چارەسەر نەکراوەکانە. لە راستیدا کۆمۆنەکان هەم ئەنجوومەنى بڕیاردەرى رژێمەکانى شێوازى دیموکراسیە، هەم کۆردیناسیۆنە هاوبەشەکانى رۆڵ و کارن. بەم واتایەش مەرجى هەبوونى دیموکراتى پێکدەهێنن، مەرجى سەرەکى رێکخستن کردن و بەڕێوەبردنى کۆمەڵگایە لەلایەن خۆیەوە نەک کەسانى دیکەوە.
بەر لە هەموو شتێک کۆمۆن یەکینەى رێکخستنى هەمەجۆرە، پێویستیەکى گوند، گەڕەک، شارەکان و بڕیاردەر و بەڕێوەبردنێتى، لەم لایەنەوە کۆمین شێوازى ژیانێکی کۆمیناڵیزمى دیموکراتیکە. لەلایەکى دیکەشەوە لەپێناو پێویستیەکى بەرجەستە دەشێ کۆمین ئاوا بکرێ، بەڵام دەبێ وەک رێکخستنێکى کورت خایەن دەرکى پێ نەکرێ کە گرفتێک چارەسەر دەکات. کاتێ سیستەمى کۆمیناڵیزمى دیموکراتى ئاوادەکرێ دەشێ ئاواکردنى ئەنجوومەنى بڕیاردەرو کۆردیناسیۆنەکانى کارو رۆڵ واتا کۆمۆنەکان وەکو ئامرازێک و سەرەتایەک بونیادبنرێ. دواتر لە گوندو گەڕەکەکانى لەبوارى ئاسایش، ئابوورى، سیاسى، کۆمەڵایەتى و سەرجەم بوارەکانى ژیان گەیشتن بە هێزو بەڕێوەبەرایەتى گەوهەرى دەکرێتە ئامانج. بەئەندازەى تەڤلیبوونى دیموکراتیانەى تاک و گروپەکان کۆمۆن لە میانەى پشتبەستن بەراستینەى گەردوون و سروشتى ژینگەناسى دەکەوێتە گەڕو بەڕێوەدەچێ. بەرهەمهێنانى ئابوورى بە شێوازێکى هاوبەش بە شێوەیەک رێکدەخرێ کە زیان بە سروشت نەگەیەنێ.
میکانیزمى کۆمۆن لەسەر بنەما دیموکراتیەکان و بەڕێوەبەرایەتى دیموکراسی راستەوخۆ دەست بە کار دەبێ، لە راستیدا جۆرێک لە ئەنجوومەنى گەلە، بڕیارەکانى بە شێوەیەکى ئاشکراو هاوبەش وەردەگیرێن. هەندەى کاتەکانى بڕیار وەرگرتن پراکتیزەکردنیش پشت بە تەڤلیبوونێکى دیموکراسیانەى بەرفراوان دەبەستێ. لە دابەشکردنى کار،چاودێریکردن، دەستنیشانکردنى لە پێشینەى کارەکان دەستەى بەڕێوەبەرایەتى دەکەوێتە گەڕ. جیاکاریەکى تایبەتى نییە وابەستەى ئەرێکردنە و لەکاتى پێویستدا ملکەچى لە ئەرک گرتنە، بەمجۆرە گەل هەم دەتوانێ رێگە چارەى ئەم گیروگرفتانە پێشبخات کە وەکو کۆسپ دەیانبینێ، هەم شێوازى ژیانى دیموکراسیانە ئاوادەکات، رێکخستنێکى راست و تەندروستانەى ژیان لەکاتێکدا ئەرکەکانى تێکۆشان چارەسەر دەکات، تێکۆشانێکى پشت بەستوو بە رێکخستنێکى تەندروستانە لەهەمانکاتدا گۆڕەپانى ژیانى دیموکراتیانە، یەکسان و ئازاد بەرفراوان دەکات. کۆمۆن کە بەواتاى هێزى بەڕێوەبەرایەتى جەماوەرى کۆمەڵگا دێت لەگەڵ دەسەڵاتەکانى دیکە بە تایبەتیش پەیوەندیەکانى لەگەڵ دەوڵەت لەسەر بنەماى یەکسانى و ئازادى و دیموکراتى رێکدەخات. هەڵوێستى دیموکراتیانەى لە کۆمۆن دەستپێدەکات و لەگەڵ دەوڵەت لەسەر بنەماى یەکسانى و ئازادى و دیموکراتى رێکیدەخات، هەڵوێستى دیموکراتیانەى لە کۆمۆن دەستپێدەکات و تاوەکو سیستەمى کۆما جڤاکێن کوردستان جێگیری دەکات. بە ئەندازەى بە بنەماگرتنى پێکدادان تاوەکو رەوابوونى خۆى جێگیر دەکات، تێکۆشان بە بناخە وەردەگرێت. هەڵبەتە قورسایى (دەوڵەت + دیموکراسی) لە چوارچێوەى هەلومەرجى دیموکراسیانە بەردەوام گوزارشت لە گرژى و تێکۆشان دەکات.
کەواتە رێکخستەبوونى کۆمۆن گەوهەرى بزووتنەوەى هاوڵاتیبوونى ئازادە کە بەواتاى بزاڤى کۆمیناڵیزەبوونى دیموکراتى دێت، سەرکەوتنى سەرەکى بزووتنەوەى هاوڵاتى ئازاد راستەوخۆ گرێدراوى ئەو کۆمۆنانەیە کە ئاوایان دەکات. یەکێک بخوازێت بەناوى بزووتنەوەى ئازاد کاربکات دەبێت بزانێ بە ئاواکردنى یان جێگرتنى لە کۆمۆنێکدا دەست بەم کارە بکات گەیاندنى ئەو کۆمینانەى بە شێوازێکى بەرفراوان لە هەرێمەکان ئاوا دەکرێن و بە دوالیزم (ژن و پیاو)ێکی تەندروستانە ئەرکێکى گرنگى بوارى دیموکراسیە. دەشێ ئەم یەکینە ناوچەییانەى کۆمین بە ئەنجوومەن یان جیاوازتر بەناو بکرێت، گرنگ ناو نییە بەیەکگەیاندنى کۆمینە بونیادنراوە خۆجێیەکانە لە زەمینەى هاوبەشدا.
ئەنجوومەنەکانی شار گوزارشتى رێکخستنى رۆحى کۆمینە. لە شارەکاندا ئەنجوومەنەکانى شار ئۆڕگانى هاوبەشى بڕیاردان و بەڕێوەبردنى شارەکانە. ئەنجوومەنەکانى شار لە نوێنەرى سەرجەم رێکخستنەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى لە شارو شارەوانیەکان، نوێنەرى گەڕەک و گشت جڤاتەکان پێکدێت. بە پشتبەستن بە میکانیزمى دیموکراتى بە پێى پەیڕەوێکى ناوخۆ کاردەکات، بڕیار وەرگرتن هاوبەشە، لە پراکتیزەکردنیشدا دابەشکردنى کارو چاودێریکردن بە شێوەیەکى قووڵ پەیڕەو دەکرێت. ئەنجوومەنەکانى شار لە نێو پەیوەندیەکى توندو تۆڵ لەگەڵ کۆمینەکان کاردەکەن. لە کاروبارى ناوخۆییدا شێوازى ئەنجوومەن و میکانیزمى پشت بەستوو بە کۆمسیۆنەکان بە بنەما دەگیردرێت. هەروەکو چۆن لە گەڕەک و گوندەکان کۆمین ئۆرگانى بەڕێوەبردنى راستەوخۆى گەلە لەلایەن خۆیەوە، ئەنجوومەنەکانى شاریش لە باژێردا دەکرێتە ئۆڕگانەکانى راستەوخۆى خودى گەل. هەڵبژاردن، خۆپاڵاوتن، بەڕێوەبردنى گەڕەک و لە ئەرکگرتن بە گوێرەى بنەما دیموکراتیەکانە. نموونەیترین ئەنجوومەن یان کۆمین واتە رێکخراوترین نموونەى شار، گوند، گەڕەک. لێرەدا تەواوى کۆمەڵگا وەک ئەنجوومەن یان کۆمین کاردەکات. چۆنێتى بەرهەمهێنان، چارەسەرکردنى گرفتەکانى تەندروستى و پەروەردەو سەرجەم گۆڕەپانەکانى ترى ژیان ، خۆى رێکدەخات و پراکتیزەى دەکات. بۆ ئەمەش کار دابەش دەکات. کۆمیتە، کۆمیسیۆن، بەڕێوەبەرایەتیەک پێکدێنێت کە چاودێرى دەکات.
وەک ئەنجام کاتێ بزووتنەوەى هاوڵاتى ئازاد بە شێوەیەکى سەرکەوتووانە پراکتیزە بکرێ، لەسەر بنەماى پارادیگمای کۆمەڵگاى دیموکراتیک ـ ژینگەپارێزى و ئازادى رەگەزگەرایى لە میانەى رێکخستەکردنى کۆمەڵگاى کۆمیناڵ هەروەکو چۆن بە قووڵایى دیموکراسی گەل پێشدەخات، لە رێگاى ئەو هێزەى لێرەوە وەریدەگرێت تێکۆشانى ئازادى دیموکراتى بەرز دەکاتەوە. لەسەر بنەماى پەرسپەکتیفی چارەسەرى دیموکراتیانەى دۆزى کورد خزمەت بەبەرقەرارکردنى ئاشتى و ئاشتەوایى کۆمەڵگا دەکات. هەربۆیە پێویستە بە بێ بەفیڕۆدانی کات لەلایەن کەسانى پەیوەندیدارەوە کۆمین بکەوێتە رۆژەڤ و پراکتیزە بکرێت.
بزووتنەوەى هاوڵاتى ئازاد کە پێکهاتەى رێکخستەى سەرجەم توێژە کۆمەڵایەتیەکانە، بە ئەندازەى ئاواکردنى دیموکراتى کۆمیناڵ لە بوارى (وەگەڕخستنیدا) لە سەرووى ئەو بونیادانەوە دێت کە پرەنسیپە سەرەکیەکانیان پێکدێنێت. هەرجۆرە رێکخراوێکى کۆمەڵگاى مەدەنى لە سەرووى هەمووشیانەوە کۆمینەکان، ئەنجوومەنەکانى هاوڵاتى ئازاد و کۆمیسیۆنى دیموکراتى کۆمیتەى کۆردیناسیۆنەکان لە حەوت تاوەکو حەفتا ساڵى تاکێکى رێکنەخراو ناهێڵن و دەیبەنە ناو پێکهاتەى ئازادو دیموکراسی کۆمیناڵ. لەسەر ئەم بنەمایە بۆ بینینى چۆنێتى دەرکپێکردنى دیموکراتى کۆمیناڵ پێویستە سەیرى ئاستى پراکتیزەکردن و رادەى کردنى بە شێوازێکى ژیان بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە بە ئەندازەى ئەو لێپرسینەوانەى دەکرێت، ئەنجامدانى ئەو سەر راستکردنەوە ژیانیانە و پراکتیزەکردنى زۆرگرنگە.
Home |
Send this article |
Print
| Views: 547
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چبکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وهلایهتی فهقیه
ن. ئهحمهدی
دین له ئێران دا ههر له سهرتای دهرکهوتنی مهزههبی شیعه له لایهن خهڵک و دهسهڵاتهوه پهسهند کرا، ئهوه بابهتێکی ڕوون و ئاشکرایه که مهزههبی شیعه له بناخه دا وهکوو ئایینێکی دژ به دهسڵاتی ئهو کاتهی بنهماڵهی موعاویه سهری ههڵدا، چونکه ههر وهکوو رێبهر ئاپۆ دهڵێ: موعاویه و بنهماڵهکهی له سهرتا دا دژایهتی حهزرهتی محهمهدیان کرد بهڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابهدڵی ئیسلامیان پهسهند کرد، به تایبهتی موعاویه که سیاسهتوانێکی گهوره و پسپۆر بوو له دهزگای سیاسی ئیسلام جێی دهگرت به تایبهت له شام دا. پاش ئهوهی که محهمهد کۆچی دوایی کرد بنهماڵهی موعاویه دهسهڵات دهخهنه دهست خۆیان.
دوو ژمارهی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکهیهک لهسهر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکهیهک لهسهر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو دامودهزگاکانی سیستهمی پیاوسالاری دهوڵهتی ئێران دا
ئهژین.پ
لهبهر ئهوهی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو دامودهزگاکاندا ژن به جهوههری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. تهنانهت ئهگهر ئهو ژنهی له ناو دامودهزگاکاندا کار دهکا باوهڕی به سیستهمی پیاوسالاریش ههبێت، له بهر ئهوهی که ژنهو رهگهزی مێینهیه، رژێم تهحمولی نییه له بهرانبهر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری دهترسێنێ و رژێم ئهوهی له دهستی دێ له بهرانبهر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئهحمدینژاد بۆ پێکهێنانی کابینهی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شههیدان