پێڕهو و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شههیدان
|
وێنه
|
پهڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
دهسپێک
|
رووداوهکان
|
روانگه
|
ژن و جهوان
|
وڵاتی ئازاد
|
پهیوهندی
رووداوهکان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گهل هێزهکانی رژیم
رژیم له سهڵماس ناوهندێکی نیزامی تایبهت دهکاتهوه
چالاکی له روانسهر
چالاکی له ههورامان
رژیمی ئێران له ماڵپهڕ و سهتهلایتیش دهترسێ
بە رووحی فیداییانەی شەهید ڤیان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین
2 Feb 2010
بە بۆنەی ساڵیادی شههید بوون و چالاکی گیانبازی هەڤالڕ ڤیان سۆران یادی هەڤاڵ ڤیان و چالاکیەکەی بەرز رادەگرین. هەڵبەت وەکوو بزووتنەوەی ئازادخوازی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە برپرسیاریەتیمان لە بەرامبەر کەسایەتی و چالاکی هەڤاڵ ڤیان، لە یاد کردنەوەیەکی ئاسایی زیاتر دەبینین و نرخاندن و تێگەیشتن لە کەسایەتی و هەڵوێست و چالاکی هەڤاڵ ڤیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین. چالاکی هەڤاڵ ڤیان لە راستیدا هەڵوێستی میللەتێک بوو لە بەرامبەر پیلانگێرییەکی بەرفراوان لە دژی رێبەر و تێکۆشانەکەی و نیشاندەری پێداگری کەسایەتی کوردی ئازاد لە سەر قەبووڵ نەکردنی داسەپاندنی کۆیلایەتی و بندەستی لە لایەن هەموو هێزە ناونەتەوەیی و هەرێمیەکان لە سەر گەلی کورد بوو. هەڤاڵً ڤیان بە چالاکی خۆی ئەمەی زۆر بە روونی نیشاندا کە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ توانیویەتی مرۆڤی ئازاد ساز بکات کە خاوەن ئەو پەیامە بێت کە "ئازادی بە دیل ناگیرێت". لە لایەکی ترەوە هەڤاڵ ڤیان نەتەنیا بە چالاکی خۆی بەڵکوو بە کەسایەتی و ژیانی خۆی ئەوەی سەلماند کە کادیرێکی ئاپۆچی راستەقینە بە پەیوەست بوون بە بنەماکانی ژیان و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ هیچ کات نابێت بە بەشێک لە پیلانگێری و هەموو ئەو بانگەشانەی کە مۆدیرنیتەی کاپیتالیستی بە ئایدۆلۆژیای لیبرالیزم بۆ تەسلیمگرتن و خستنە ژێر رکێفی مرۆڤەکان بە کاری دێنێت، پووچەڵ کردەوە و ئەوە لە کاتێک دابوو کە کەسانێکی خایین و تەسلیم کار تێکۆشانی ئاپۆچیانە و بە ئیرادەیان بێ واتا دەزانی و تەنیا رێگای مانەوەیان لە پاشکۆ بوون و خۆ هەڵواسین بە سیستەمی دەسەڵاتی جیهانیەوە دەزانی.
هەڵویست و ژیانی هەڤاڵ ڤیان و هەری دوایی چالاکی هەڤاڵ ڤیان لە راستی دا تێکشکاندنی چەمکی خۆ بەدەستەوەدان و پراکتیکی راستەقینەی مێژووی ئازادی خوازی گەلی کورد بوو کە رێبەر ئاپۆ ناوەرۆکی فەلسەفی، ژیانی و رێکخستنیەکەی دارێژتووە. ژیان و چالاکی هەڤاڵ ڤیان بۆ ئێمە وەک ئازادخوازان و کادیرانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی روون و ئاشکرایە.
تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تەنیا و تەنیا تێکۆشانێکی سیاسی و دیپلۆماتی لە سەر نۆرمە دارێژراوەکانی هەنووکەیی نیە. بەر لە هەر شتێک تێکۆشانی گەورەو بە هێزی کەسایەتیە کە لە ئەنجامدا کوردێکی ئازاد بەرهەم دێنێت کە نۆرمەکانی ئەو نەک بەرژەوەندی و دەسەڵاتخوازی تاکەکەسی و گرووپیە بەڵکوو پێوانەی سەرەکی ئەو ئازادی و زیندوو کردنەوەی هەمیشەیی نرخەکانی مرۆڤایەتی و نیشان دانی ئەو لە کەسایەتی و ژیان و رێکخستن و تێکۆشان دایە. کادیرێک دەتوانێ بانگەشە بۆ ئازادی گەلێک بکات کە بەر لە هەر شتێک خۆی ئازاد کردبێت و پێوانەکانی بندەستی و کۆیلایەتی لە کەسایەتی خۆی دا تێکشکاندبێ. لەم رووەوە کەسایەتی و چالاکی هەڤالڕ ڤیان بۆ ئێمە وەک رێوەبەری و کادیرانی PJAK نموونەیە و ئەویش وەک بەشێک لە تێکۆشان و هەڵوێستی ئازادیخوازانەی رێبەر ئاپۆ لە دژوارترین هەل و مەرجەکاندا دەزانین.
هەڤاڵ ڤیان بۆ خەبات و تێکۆشانی رۆژهەڵاتی کوردستان واتایەکی تایبەتی هەیە و خاوەن شوێنێکی بەرزە. دوا بە دوای خاوەنداریەتی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێبەر ئاپۆ و هەڵویست دانانیان لە بەرامبەر پیلانگێری ناونەتەوەیی، هەڤالڕ ڤیان رۆڵێکی گەورەی لە بە رێکخستن کردن و سازماندانی گەلی رۆژهەڵات و ناساندنی ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ لەم پارچەیەدا هەبووە. تێکۆشانی هەڤالڕ ڤیان لە لایەکەوە تێکشکاندنی هزری پووچی پارچەگەری و لە لایەکی تریشەوە رووخانی هەموو ئەو بۆچوونانە بوو کە بە هەرێم گەرایی، زاراوەگەرایی و ئایینگەرایی، لەت لەت بوون و پەرتەوازە بوونیان بە سەر گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان دا دەسەپاند، هەڤالڕ ڤیان جگە لەوەی کە بە عەشقێکی گەورە لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستانیشدا بێجیاوازی دانان لە هەموو هەرێمەکان و لە ناو هەموو زاراوە و ئایینەکاندا خەباتی بەرێوە بردووە، خەباتی هەڤالڕ ڤیان لە هەرێمی کرماشان کە بەهۆی جیاوازی ئایین و زاراوە لە لایەن چەمکی سیاسەتی کلاسیکەوە دوورەپەرێز کرابوو، بۆ ئێمە وەکوو بزوتنەوەی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن واتەیەکی تایبەتە. ئەو دەرسەی لێی وەردەگرین کە بۆ ئازادی راستەقینەی گەلەکەمان هیچ بەربەستێکی هەرێمی و ئایینزایی و زاراوەیی دانەنێین و رێبازمان هەر کات رێبازی یەک گرتنەوەی گەلەکەمان و ناسنامەی نەتەوەیی دەبێـت.
شەهید ڤیان لە کەسایەتی و بۆ چوون و تێکۆشان و چالاکی خۆی دا پووچەڵ بوونی ئەو چەمکەی کە تێکۆشانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە ئایدۆلۆژیا نیەی ئاشکرا کرد. ئایدۆلۆژیای رێبەر ئایۆ کە لەسەر بنەمای دارێژتنی کەسایەتی و ئیرادەی سەربەخۆوە دامەزراندنی ناسنامەیەکی راستەقینەی بۆ گەلەکەمان بە تایبەتی لە رۆهەڵاتی کوردستان پێویستە کە لە هەڤاڵ ڤیان ئەوەی سەلماندووە. لە سەر ئەو بنەمایەیە کە کەسایەتی هەڤاڵ ڤیان هەم وەکوو ژنێکی کورد و هەم وەکوو ئازادیخوازێکی گەورەی گەلەکەمان وەکوو پێشەنگێک نیشاندەری رێبازی ئازادیخوازانە بۆ هەموو گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ژنانی کوردە.
هەڤاڵ ڤیان شەرڤانی راستەقینەی ژیانێَکی ئازاد لە کوردستان و بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستانە، هەر بۆیەش ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان هەڤاڵ ڤیان وەکوو کادیری راستەقینەی رێبەر ئاپۆ بە پێشەنگی بزووتنەوەکەمان دەزانین. گەل و بزووتنەوەی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، تێکۆشان و رەنجی هەڤالڕ ڤیان لەم بەشە هیچ کات لە بیر ناکات. ئێمە وەکوو رێوەبەران و کادیرانی ژیانی ئازادی کوردستان لە ساڵیادی شەهادەتی هەڤالڕ ڤیان پێداگری خۆمان لە سەر پەیرەو کردنی ژیان و تێکۆشانێکی ڤیانانە دووپات دەکەینەوە.
شەهید نامرن
بێ رێبەر ئاپۆ ژیان نابێ
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
2010-02-02
Home |
Send this article |
Print
| Views: 192
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چبکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وهلایهتی فهقیه
ن. ئهحمهدی
دین له ئێران دا ههر له سهرتای دهرکهوتنی مهزههبی شیعه له لایهن خهڵک و دهسهڵاتهوه پهسهند کرا، ئهوه بابهتێکی ڕوون و ئاشکرایه که مهزههبی شیعه له بناخه دا وهکوو ئایینێکی دژ به دهسڵاتی ئهو کاتهی بنهماڵهی موعاویه سهری ههڵدا، چونکه ههر وهکوو رێبهر ئاپۆ دهڵێ: موعاویه و بنهماڵهکهی له سهرتا دا دژایهتی حهزرهتی محهمهدیان کرد بهڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابهدڵی ئیسلامیان پهسهند کرد، به تایبهتی موعاویه که سیاسهتوانێکی گهوره و پسپۆر بوو له دهزگای سیاسی ئیسلام جێی دهگرت به تایبهت له شام دا. پاش ئهوهی که محهمهد کۆچی دوایی کرد بنهماڵهی موعاویه دهسهڵات دهخهنه دهست خۆیان.
دوو ژمارهی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکهیهک لهسهر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکهیهک لهسهر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو دامودهزگاکانی سیستهمی پیاوسالاری دهوڵهتی ئێران دا
ئهژین.پ
لهبهر ئهوهی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو دامودهزگاکاندا ژن به جهوههری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. تهنانهت ئهگهر ئهو ژنهی له ناو دامودهزگاکاندا کار دهکا باوهڕی به سیستهمی پیاوسالاریش ههبێت، له بهر ئهوهی که ژنهو رهگهزی مێینهیه، رژێم تهحمولی نییه له بهرانبهر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری دهترسێنێ و رژێم ئهوهی له دهستی دێ له بهرانبهر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئهحمدینژاد بۆ پێکهێنانی کابینهی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شههیدان