پێڕه‌و و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شه‌هیدان
|
وێنه
|
په‌ڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
ده‌سپێک
|
رووداوه‌کان
|
روانگه
|
ژن و جه‌وان
|
وڵاتی ئازاد
|
په‌یوه‌ندی
رووداوه‌کان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گه‌ل هێزه‌کانی رژیم
رژیم له سه‌ڵماس ناوه‌ندێکی نیزامی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
چالاکی له روانسه‌ر
چالاکی له هه‌ورامان
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سهتهلایتیش ده‌ترسێ
گه‌لی کورد ته‌سلیمیه‌ت و سه‌ردانه‌واندن قه‌بوڵ ناکات و هێزی خۆ پاراستنی هه‌یه
22 Jan 2010
ماوێکه که کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی داوه‌ته ئعدام کوشتن و ئه‌شکه‌نجه کردنێکی به‌رفراوان له ناو زیندانه‌کانی ئێران‌دا، به تایبه‌ت زه‌خت و زۆرێکی به‌رفراوان له سه‌ر گیراوان و چالاکوانانی کورد هه‌یه و هه‌ر چه‌شنه کردوه‌ێکی نامرڤانه له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌دا پێک ده‌نه‌ێت. له‌م چوار چێوه‌دا هه‌ندێک که‌سی تایبه‌ت وه‌کوو وه‌لی حاجی قولی زاده فه‌رمانده‌ی پێشوی سپای پاسداران له هه‌رێمی خۆی و دادوه‌ر (قازی) دادگای ئێنقلاب که به ده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعات به رێوه ده‌چێت، ئه‌رکدار کراوه و له پرۆسه‌ی له ناو بردنی گه‌لی کورد ئه‌م کردوه نا مۆڤانه وه‌کو ئه‌رکی سه‌رکی بۆیان دیار کراوه. ناو براو له حوکمی ئعدامی هه‌ڤال عه‌گید له له مانی 12 سالی 2007 و هه‌ر وه‌ها حوکمی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه سادر کراوه، بۆ ئه‌وه‌ش له لایه‌ن هێزه‌کانی HRK وه له چوار چێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا پاراستنی شه‌رف و نامووسی گه‌له‌که‌مان دا، به سزای کردوه‌کانی گه‌یشت و پێویسته هه‌ر که‌سێک وشیار بێت و له چوار چێوه‌ی مافی سیاسی و ئینسانی له گه‌ل گیراوان و به‌ند کراوانی ئێران و کوردستان به غشتی هه‌ڵسو که‌وت بکات. گه‌لی کورد گه‌یشتوه‌ته ئاستێک که سه‌ردانه‌واندن و ته‌سلیمیه‌ت به هیچ شێوازێک په‌سه‌ند ناکات و مافه دیموکراتیکه‌کانی خۆی ده‌پارێزێ و ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه که خۆی ده‌پارێزێ.
فه‌رمانداری برایگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان HRK
2010-01-20
Home |
Send this article |
Print
| Views: 234
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چ‌بکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وه‌لایه‌تی فه‌قیه
ن. ئه‌حمه‌دی
دین له ئێران دا هه‌ر له سه‌رتای ده‌رکه‌وتنی مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌سه‌ند کرا، ئه‌وه بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی شیعه له بناخه دا وه‌کوو ئایینێکی دژ به ده‌سڵاتی ئه‌و کاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعاویه سه‌ری هه‌ڵدا، چونکه هه‌ر وه‌کوو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێ: موعاویه و بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌رتا دا دژایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌دیان کرد به‌ڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابه‌دڵی ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، به تایبه‌تی موعاویه که سیاسه‌توانێکی گه‌وره و پسپۆر بوو له ده‌زگای سیاسی ئیسلام جێی ده‌گرت به تایبه‌ت له شام دا. پاش ئه‌وه‌ی که محه‌مه‌د کۆچی دوایی کرد بنه‌ماڵه‌ی موعاویه ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه ده‌ست خۆیان.
دوو ژماره‌ی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو د‌اموده‌زگاکانی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وڵه‌تی ئێران دا
ئه‌ژین.پ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو داموده‌زگاکاندا ژن به جه‌وهه‌ری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له ناو داموده‌زگاکاندا کار ده‌کا باوه‌ڕی به سیسته‌می پیاوسالاریش هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه‌و ره‌گه‌زی مێینه‌یه، رژێم ته‌حمولی نییه له به‌رانبه‌ر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری ده‌ترسێنێ و رژێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێ له به‌رانبه‌ر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئه‌حمدی‌نژاد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شه‌هیدان