پێڕه‌و و پڕۆگرام
|
کۆنفیدڕالیزم
|
شه‌هیدان
|
وێنه
|
په‌ڕتووکخانه
فارسی
|
Englsih
ده‌سپێک
|
رووداوه‌کان
|
روانگه
|
ژن و جه‌وان
|
وڵاتی ئازاد
|
په‌یوه‌ندی
رووداوه‌کان
پێکدادانی گریلاکانی پژاک له گه‌ل هێزه‌کانی رژیم
رژیم له سه‌ڵماس ناوه‌ندێکی نیزامی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه
چالاکی له روانسه‌ر
چالاکی له هه‌ورامان
رژیمی ئێران له ماڵپه‌ڕ و سهتهلایتیش ده‌ترسێ
ژن له ناو داموده‌زگاکانی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وڵه‌تی ئێران دا
27 Sep 2009
ئه‌ژین.پ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو داموده‌زگاکاندا ژن به جه‌وهه‌ری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له ناو داموده‌زگاکاندا کار ده‌کا باوه‌ڕی به سیسته‌می پیاوسالاریش هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه‌و ره‌گه‌زی مێینه‌یه، رژێم ته‌حمولی نییه له به‌رانبه‌ر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری ده‌ترسێنێ و رژێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێ له به‌رانبه‌ر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئه‌حمدی‌نژاد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد. هه‌رچند که ئه‌و سێ ژنه له بواری هزره‌وه گرێدراوی خۆیان بوون و ده‌یشیان زانی که هیچ مه‌ته‌رسییه‌کیان بۆ بنه‌ماکانی رژێم نییه به‌ڵام له لایه‌ن زۆرێک له لایه‌نه مه‌زهه‌بیه‌کانه‌وه کاردانه‌وه‌ی توند هاته ئاراوه.
له کرده‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له ناو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا کار ده‌که‌ن،
ده‌رده‌که‌وێت که ته‌نیا به‌دوای خولیای سیسته‌می پیاوسالاری دا وێڵن. ئه‌و نزیکایه‌تیه‌یش نه‌ته‌نیا خزمه‌ت به ژنان له ئێران ناکات، به‌ڵکوو ناتوانێت بکه‌وێته به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خودی ئه‌و ژنانه‌یشه‌وه. ته‌نانه‌ت زه‌ره‌ر‌یشیان وه‌به‌رده‌که‌وێ. بۆیه پێویسته ئه‌و ژنانه‌ی که له ناو داموده‌زگاکانی رژێم هه‌ڵده‌سووڕن بزانن که ئه‌گه‌ر به جه‌سته ژن بن، به‌ڵام خاوه‌نی زێهنیه‌تی پیاوسالار بن، خۆیان ده‌بن به گۆڕ هه‌ڵکه‌نی خۆیان. چۆن له کاتی راوکردنی که‌و دا له که‌وێکی به‌ندکراو که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ، ئاواش له رێگه‌ی ئه‌و ژنانه‌وه ژنانی‌تر بێ ئیراده ده‌کرێن و له گه‌وهه‌ری ژن دوور ده‌خرێنه‌وه. واته ژنانی ناو داموده‌زگاکان له ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ سیسته‌می کۆماری‌ئیسلامی ده‌بن به ئامێرێک بۆ جێبه‌جێ کردنی بیرۆکه‌کانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتخوازی پیاوسالاری، که به هیچ شێوازێك ڵه گه‌ڵ گه‌وهه‌ری دایک ـ ژن ناخوێنێته‌وه. پێویسته ئه‌و ژنانه‌ی که له ناو دامووده‌زگاکانی سیسته‌م دا جێ‌ده‌گرن بزانن که ئه‌وانیش مرۆڤن و پێویستییان به ژیانێکی سه‌ربه‌ست و رۆڵ دیتن وه‌کو ژنێک به گه‌وهه‌ری خۆی کۆمه‌ک به کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بکات. نه‌ک خزمه‌ت به کۆیله کردنی کۆمه‌ڵگا بکات. ئه‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وانه‌ی له لایه‌ن سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌پێندرێت به سه‌ر ژنان دا، به‌ر له هه‌موو که‌سێک ئه‌وژنانه‌ی له ناو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدان به‌رپرسیارن. ته‌نانه‌ت مێژووش ئه‌و ژنانه قه‌بووڵ ناکات و ره‌دیان ده‌کاته‌وه. چونکه به‌رهه‌می کاری ئه‌و ژنانه هه‌ڵ هاتنی ژنان و خۆکۆژی و گیرۆده‌بوون به داوی ماده‌ۆشبه‌ره‌کان و... هتدی لێده‌که‌وێته‌وه. ژنانی ناو داموده‌زگاکان به کرده‌وه‌ی خۆیان ده‌ستخۆشی له بکوژی ژنان ده‌که‌ن و ئه‌و ره‌وشه ره‌وشێکی دزێوه و به هیچ چه‌شنێک قبووڵ ناکرێت. له لایه‌کی‌تر ژنانی رۆناکبیر له ئیران‌دا رۆڵی به کۆیله کردنی ژنان ره‌د بکه‌نه‌وه. چونکه ژیان به ده‌ستی ژن ده‌ست ی پێ‌کردووه و مرۆڤایه‌تیش ژن پاراستوویه‌تیی و هه‌ر به ده‌ستی ژنیشه کۆمه‌ڵگا له سه‌ر پێیان راوستاوه.
ئه‌و ژنانه‌ی که له کابینه‌کاندا ئه‌رکدار ده‌کرێن، هه‌رچه‌نده خۆشیان ده‌زانن که ناتوانن له به‌رانبه‌ر کێشه‌ی ژنان له ئێران‌دا ببنه وڵام، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه ئایا ئه‌و ژنانه‌ی که نابنه وڵام بێ کاردانه‌وه ده‌مێنه‌وه؟ له راستی دا بیده‌نگ ده‌مێنن. چونکه ژن بێ هه‌بوونی ئایدۆلۆژی ژن و رێکخستنی ژن، رۆڵی هه‌ر ئاوا ده‌رده‌که‌وێ. وه‌کوو پێشینیان گوتویانه چی بچێنی هه‌ر ئه‌ویش ده‌دوورێته‌وه.
نه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له وه‌زیرانی ژن له ئێران دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆی سه‌ره‌کی وه‌ک: 1ـ بێ‌باوه‌ڕی پیاو له به‌رانبه‌ر ژن له ئێران‌دا 2ـ بێ‌باوه‌ڕی ژن له به‌رانبه‌ر خۆی 3ـ هێرشی زێهنیه‌تی پیاوسالاری بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا. بۆیه ده‌بینین نایه‌کسانی و بێ دادپه‌روه‌ری له مابه‌ینی ژن و پیاو دا له ئێران هاوار ده‌کات. ته‌نیا ژنان له گه‌ڵ پیاوان دا له یه‌ک خاڵ یه‌کسانن، ئه‌ویش کاتی ده‌نگدانه له هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌ویه‌کسانیه‌یش له به‌ر خاتری ژن نییه، به‌ڵکو به‌کارهێنانی ژن بۆ خزمه‌ت کردن به پیاوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌نگه‌ی که ژن ده‌یدات بۆ پاراستنی ژن نییه. ته‌نانه‌ت له سه‌ر ژیانی ژن مه‌ترسی دروست ده‌کات. ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی که ژن له ئێران‌دا تێدایه، ته‌نیا ژن ده‌ت وانێت به‌رگه‌ی ئه‌و زه‌خت و گوشاره بگرێت. رۆژانه له سێداره‌دانی ژنان، خۆکوژی ژنان و سۆزانی کردنی ژنان له ژێر ناوی نامووس، پاراستنی بنه‌ماکانی ئیسلام و سیغه کردن و... هتد. بۆیه کێشه‌ی ژنێک له ئێران‌دا، وزیرێکی ژنیش له خۆی ده‌گرێته‌وه. ئه‌و ده‌نگه ناڕا‌زیا‌نه‌ی که رۆژانه له ناخی ژنان به گشتی ده‌رده‌که‌وێت هه‌موو دۆخی ناله‌باری ژن دێنێته به‌رچاومان. گه‌لۆ ژنانی ناو داموده‌زگاکان تا چه‌ند ده‌توانن له‌و ناڕه‌زایانه وانه بگرن؟ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژنێک به هه‌ر هۆیه‌ک هه‌ڵده‌واسرێ، ژنانی ئه‌رکدار له نێو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان تا چه‌نده هه‌ڵوێستی ژنانه له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. بۆیه قه‌بووڵکردنی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه له سه‌ر ژنان قه‌بووڵکردنی زۆڵم و زۆرداری پیاوان له سه‌ر ژنانه و ده‌ستخۆشی کردن له بکوژی ژنانه.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که ژنانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ته‌نانه‌ت ژنانی ناو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران نابێ هیچ هیوایه‌کیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی کۆماری‌ئیسلامی ئێران هه‌بێت. چونکه ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه‌ی ئه‌و رژیمه ئایدۆلۆژیه‌کی دواکه‌وتووی پیاوسالارانه‌یه. هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی دژه‌مرۆڤایه‌تی سی ساڵی رابردوو له ئێران رووی راسته‌قینه‌ی رژێمی کۆماری‌ئیسلامی نیشان ده‌دات.
Home |
Send this article |
Print
| Views: 504
نامەیەکی سەرکراوە لە پێناو یەکیەتی:
وەرن با لە دەوری شەهیدانمان بەرەی دیمۆکراتیک و یەگرتووی گەلان ئاوا کەین
قۆناخی هەستیاری ئێستاکە لە دژی گەلەکەمان لە ئاستی جیهانی و هەریمی دا و رەوشی مەترسی داری هەموو گەلانی ئێرانی لە ئاستی ئێران دا ئاشکرایە و لە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە پێویستی بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنێکی نوێ و هاوکات هەڵویست و هەنگاوی کرداری هەیە. لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دا هێرش و پیلانی زۆر مەترسی دار لە سەر هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هاوکات لە سەر هەموو هێزە کوردییەکان بە بێ جیاوازی بەرێوە دەچێت. مێتۆد و رێبازی هێرش کردنە سەر هەموو هێزە کوردیەکان لەوانەیە بەیەک رێباز نەبێت بەڵام بە هێرشی جیاجیا بۆ لاواز کردن، بەکارهێنان، تەێفیەکردن، لەناو بردن و تەسلیم وەرگرتن هەوڵی بەرێوەبردنی ئەو هێرشانە دەدەن.
بە هەموو هێزی خۆمان خاوەندارێتی لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان دەکەین
دوای راگەیاندنی قۆناخی چوارەمین لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلەمان و پەرەسەندی تێکۆشانی گەلەکەمان و بەتایبەت پەەرەسەندنی چالاکی گەریلاکانی بزاڤی ئازادیخوازی بەهۆی پێداگری دەوڵەتی تورکیا لە سەر سیاسەتی ئینکار و لەناو بردن و بەتایبەت بەردەوام بوونیان لە فریوکاری و هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی لە ژێرناوی چارەسەری و کرانەوەی گۆیا دیمۆکراتیانە، تووند و تیژییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رووی لە زیاد بوون ناوە.
دروشمی «شەهید نامرن» سوێندی درێژەی ڕێبازی شەهیدان و تێکوشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان
شورش مهاباد
پاش لە سێدارە دانی چوار خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و هاووپاتیەکی ئێرانی بە تاوانە بێ بنەماکانی ئێران قۆناغێک لە زەخت و گوشار لە ئیٌٌَران و بە تایبەت لە رۆژهەْْپاتی کوردستان دەستی پێکردەوە و چەند پرسێکی هێنا ئاراوە کە ئێران دەیهەوێ بەو زنجیرە زەخت و گوشارانە چ‌بکات؟
هاتنه ئاراێ وتاری دژ به وه‌لایه‌تی فه‌قیه
ن. ئه‌حمه‌دی
دین له ئێران دا هه‌ر له سه‌رتای ده‌رکه‌وتنی مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌سه‌ند کرا، ئه‌وه بابه‌تێکی ڕوون و ئاشکرایه که مه‌زهه‌بی شیعه له بناخه دا وه‌کوو ئایینێکی دژ به ده‌سڵاتی ئه‌و کاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعاویه سه‌ری هه‌ڵدا، چونکه هه‌ر وه‌کوو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێ: موعاویه و بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌رتا دا دژایه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌دیان کرد به‌ڵام پاشان که دیتیان بارودۆخ گۆڕاوه به نابه‌دڵی ئیسلامیان په‌سه‌ند کرد، به تایبه‌تی موعاویه که سیاسه‌توانێکی گه‌وره و پسپۆر بوو له ده‌زگای سیاسی ئیسلام جێی ده‌گرت به تایبه‌ت له شام دا. پاش ئه‌وه‌ی که محه‌مه‌د کۆچی دوایی کرد بنه‌ماڵه‌ی موعاویه ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه ده‌ست خۆیان.
دوو ژماره‌ی نوێی گۆڤاری وڵاتی ئازاد
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 49 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
بۆ داگرتنی گۆڤاری وڵاتی ئازاد، ژوماره 50 چرکه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێره بکه....
وڵاتی ئازد- ژماره48
وڵاتی ئازاد- ژوماره 48
ژن له ناو داموده‌زگاکانی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وڵه‌تی ئێران دا
ئه‌ژین.پ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران رژێمێکی پیاوسالاره، رێگه به ژن نادات که له ناو داموده‌زگاکاندا ژن به جه‌وهه‌ری خۆی رۆڵی خۆی ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی له ناو داموده‌زگاکاندا کار ده‌کا باوه‌ڕی به سیسته‌می پیاوسالاریش هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه‌و ره‌گه‌زی مێینه‌یه، رژێم ته‌حمولی نییه له به‌رانبه‌ر ژن، چونکه ژن چاوی پیاوسالاری ده‌ترسێنێ و رژێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێ له به‌رانبه‌ر ژن درێغی ناکات. بۆ نمونه ئه‌حمدی‌نژاد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی خۆی سێ ژنی پێشنیار کرد.
شه‌هیدان